ئەپڵ چەن ئەپێکی بەناوبانگی ئێرانی لابرد لە ئەپ ستۆر


لە دوای لابردنی زیاتر لە 50 هەزار ئەپ لە ستۆری وڵاتی چین، ئەپڵ چەن ئەپێکی بەناوبانگی وڵاتی ئێرانی سڕیەوە، ئەمەش بە بیانوی ئەوەی کە یاساکانی وڵاتی ئەمریکا ڕیگەیان پێ نادەن.

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی The New York Times ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە ئەپل بە توندی دەسی کردوە بە لابردنی ئەو ئەپانەی کە دروست کراوی گەشەپێدەرانی ئێرانن ئەمەش بە بیانوی ڕیگەنەدانی یاساکانی ئەمریکا بەو کۆمپانیایە.

لە ڕۆژی پێنجشەمە ئەپڵ ئەپی Snappی لە ئەپ ستۆر لابرد کە ئەپێکی بەناوبانگە لە وڵاتی ئێران و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.
هەروەها چەن ئەپێکی گواستەنەوەی خواردەمەنی و خزمەتگوزاریەکانی دیکەی لابردوە لە ئەپ ستۆر.

لە نامەیەکدا کە بۆ ئەو گەشەپێدەرانەی ئێران نێردراوە کە ئەپەکانیان لابراوە ئەپڵ وتویەتی:
لە ژێر ڕێنمایەکانی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ناتوانین مامەڵە و بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکەین کە ئەمریکا ڕێگەی پینەداوە.
وتەبێژێکی ئەپڵ بە ناوی Tom Neumayr قسەکانی ئەم نامەیەی پشت ڕاستکردەوە بەڵام ڕەتیکردەوە ڕونکردنەوەی زیاتر بدات.

مەهدی تەغیزادە دروستکەری ئەپی DilonFood کە ئەپەکە بۆ خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوارک بە شێوەی سەرهێل بەکار ئەهات وتی کە ئەم ئەپەش لابراوە لە ئەپستۆر.

وە هەوەها لە چاوپێکەوتنێکدا وتی:
ئێمە زۆر بە قورسی کارمان کرد و هەمووکات ئەجەنگاین، وە ئێستا ئەمە. هیچ کەسێک ئەگەر ئایفۆنی پێبێت ناتوانێ هیچ ئەپێکی بەناوبانگ دابەزێنێت. بیهێنە پێش چاوت کە لە ئەمریکا بیت و نەتوانی ئەپی Uber دابەزێنی.
مەهدی تەغیزادە کەمپینێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دروست کردوە لە ژێر هەشتاگی StopRemovingIranianApps# بۆ ئەوەی وا لە ئەپڵ بکەن ئەم لابردنی ئەپانە نەهێڵێت.
ئەمە لە کاتێکدا حوکمەتی ئێران بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری قەدەغە کردوە بەڵام دیارە ئەمان ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو تۆڕە.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشێ iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە