ئهستێرهیهكى پرشنگدارى تهكنهلۆژیا كۆچى دوایی كرد ..
بەداخەوە کاک ''ئاسۆ نادری'' له ووڵاتى سووید ماڵئاوای لێکردین بەمەش وێبی کوردی کەلێنێکی گەورەی تێدهکەوێت.
کاک ''ئاسۆ نادر''ی خاوەنی پێگە و مەکۆکانی "وێبچن" بوو، ساڵانێكى دوور و درێژه خزمهت به تهكنهلۆژیا دهكات به تایبهتى بوارى وێب دارشتن، دوێنێش بههۆى نهخۆشیهوه كۆچى دوایی كرد ..
رۆژی ٥ی ئووتی ٢٠١٧، لە نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی سوید ، لاوی تێگەیشتوو و بلیمەتی کورد ئاسۆ نادری بەهۆی نەخۆشییەکی درێژماوە کە چەند ساڵێک بوو ژیانی تووشی ئازار کردبوو کۆچی دوایی کرد. ئاسۆ نادری کوڕی ئیبراهیم نادری، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و خاوەن رابردوو بوو کە سەرەڕای ئەندامەتیی چەند ساڵەی لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتدا، خۆی وەکوو کەسێکی وریا و بلیمەت، بە تێکۆشانی بێوێنە خۆی پێگەیاندبوو و بەتایبەت لە بواری ئایتی و دیزاین و ئیدارەکردنی ماڵپەڕی ئینتێرنێتیدا خاوەن بیر و جێگا پەنجەی دیار بوو.
ئاسۆ نادری بۆ ماوەی چەند ساڵ هاوکاری نزیکی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و بە شێوەی خۆبەخشانە کاری دیزاین و مودیریەتی ماڵپەڕەکانی حیزبی و بەتایبەت ماڵپەڕی ناوەندیی حیزب، کوردستان میدیای دەکرد.
لەو چەند ساڵەدا وێڕای نەخۆشی و ئازاری درێژماوە، بە شەو و بە ڕۆژ بەدەم راگەیاندنی حیزبەوە بوو و بە وریاییەوە کاری لەسەر ماڵپەڕەکانی حیزبی دێموکرات دەکرد.
بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەری هەڵۆ
داواكارین له پەروەردگارى مهزن به بهههشتى بهرینى شاد بكات و سهبوریش به كهس و كار و خۆشهویستانى بدات ...
