ڕونکردنەوەیەک دەربارەی یاری (مریەم) و بە درۆخستەوەی گومانەکان


ماوەیەکە باسی گەرمی ڕۆژانە بریتیە لە یاری ( مریەم) و چەنەها درۆی گەورە گەورە بەناو ئەو یاریەوە کراوە کە گوایە وات لێ ئەکا خۆت بکوژیت و موبایلەکەت هاک ئەکات و هەڕەشەت لێ ئەکات و ئەم درۆیانە.
ئێمە لێرە باسی حاڵەتە دەرونیەکان ناکەین تەنها باسی ئەو شتانە ئەکەین کە پەیوەندی بە موبایلەکەوە هەیە
بەڕیزان ئەوەی کە ئەڵێ ئەم یاریە هاکە ئەوە هیچ نازانێ و لەخۆیەوە قسە ئەکات، چونکە هەموومان ئەزانین سکوێرتی iOS زۆر بەهێزە تا بتوانرێ بە شتێکی ئاوا هاک بکرێ، وە هەموومان ئەزانین ئەو کەسانەی جەیلبرێک دروست ئەکەن چەنێ ماندوو ئەبن و هەوڵ ئەدەن تاوەکو جەیلبرێکەکە بە تەواوی دروست ئەکەن.
ئەڵێن گوایە ناتوانی ئەم یاریە بسڕیتەوە من خۆم یاریەکەم داگرت و وەک هەر ئەپێکی دیکە یاریەکە سڕایەوە و بێ ئەوەی هیچ لە موبالەکەم بێت.
وە ئەڵێن ئەم ناوت ئەزانێ، لە سەرەتای یاریەکە کە دەس پێ ئەکەی داوات لێ ئەکات ناوی خۆت بنوسی وە جگە لە ناوی خۆت ئەتوانی هەر شتێکی تر بنوسی کە خۆت بتەوێ.
 وە شتێکی دیکەش ئەڵێن وێنەکانت ئەبات و کامێرا ئەکاتەوە، وە ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییە ئەم وێنەکان نابات بەڵام داوا ئەکات کە ئەپی Photos بەکاربێنێ لەگەڵ کامێرا وە ئەمە شتێکی زۆر ئاسایە و زۆربەی ئەپەکان ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە بۆ نموونە کاتێ ئەتەوێ لە فەیسبووک وێنەیەک پۆست بکەی داوات لی ئەکات ئەپی Photos بەکاربێنی واتا تاوەکو ئەپی Photos بەکار نەهێنی ناتوانی وێنە یاخود ڤیدیۆ بڵاوبکەیتەوە ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێ کە فەیسبووک وێنەکانت ئەبا بەڵکو تەنها بۆ بڵاو کردنەوەی وێنە ئەبێ ئەم هەنگاوە بکەی کە شتێکی زۆر ئاسایە.
خۆشتان ئەتوانن یاریەکە داگرن و یاری پێبکەن بەڵام بۆ لایەنە دەرونیەکە ئێمە هیچ بەرپرسیار نین وە لە بەشی سێیەم داوای 3 دۆلار ئەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە یاری کردن بۆیە ئەگەر سیدیاتان هەبێت ئەتوانن بە خۆڕای بیکڕن

وە ئەمەش ڤیدیۆی دروستکەری یاریەکەیە لە کەناڵی العربیە باسی یاریەکە ئەکات بە زمانی عەرەبی

بۆ داگرتنی یاریەکە ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەنەوە
داگرتن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە