دڵنیابه له ده‌ستنیشانكردنی وشه‌یه‌كی تێپه‌ڕی به‌هێز، ئه‌مه ئه‌و ئامۆژگاریهیه كه هه‌موومان ده‌یبینین له‌كاتی دروستكردن یان تۆماركردنی یه‌كێك له ههژمارهكانمان له ئینته‌رنێتدا، بۆئه‌وه‌ی پاسوۆردێكی به‌هێز دابنیێت ئه‌وه ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه
١- ڕێگەی كلاسیكی:- واته له 12 پیت كه‌متر نه‌بێت، له‌ڕاستیدا هیچ ئاستێك دیاری نه‌كراوه بۆ درێژی وشه‌كان تا ببێته هۆی به‌هێزبوونی پاسوۆرده‌كان، به‌ڵام هه‌تا وشه‌كان زیاتر بن، ئه‌وه پاسوۆرده‌كه به‌هێزتر ده‌بێت
٢- له‌كاتی دانانی پاسوۆرده‌كه، پیته‌كان به‌هه‌ردوو شێوه‌ی گه‌وره‌و بچوك بنووسه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر له پیته‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پاسوۆرده‌كه به‌هێزتر بێت و به‌ئاسانی نه شكێنرێت
٣- - پشت به ئاماژه‌ی روون مه‌به‌سته: بۆنموونه كاتێك ده‌ته‌وێت بنوسیت H0us ، ئه‌وه دانانی ژماره 0 له بری پیتی O ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هاككه‌ره‌كان به‌ئاسانی بیشكێنن، چونكه ئه‌م ژماره‌و پیته له‌یه‌كه‌وه نزیكن
٤- دووربكه‌وه‌ره‌وه له وشه‌و ئاماژه‌ی به‌ربڵاو: هه‌رگیز ئه‌و وشانه به‌كارمه‌هێنه كه كه‌سانی تر ده‌یزانن وه‌ك، ناوی منداڵه‌كانت، یان ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، هه‌روه‌ها پێویستیش ناكات رێنماییت بكه‌ین كه ژماره به‌دوای یه‌كه‌كان نه‌نووسیت وه‌ك 1234. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئهپڵیكهیشن و به‌رنامه هه‌یه كه به‌سووده بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وشه تێپهڕهكانت، باشترین به‌رنامه‌ش به‌رنامه‌ی Dashlane كه به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو سیستمهكانیشدا كارایە
چۆن وشه تێپه‌ڕه‌كان (پاسوۆرد)ت بیرده‌كه‌وێته‌وه؟
له‌ڕاستیدا یاسایه‌كی جێگیر نیه كه وشه تێپهڕهكانت بیربخاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به توانای ئاستی بیره‌وه‌ری خودی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پسپۆران ئاماژه به دوو رێگه ده‌كه‌ن بۆ بیرنهچونهوهی پاسوۆرده‌كان، كه یه‌كه‌میان بریتییه له به‌كارهێنانی به‌رنامه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاسوۆرده‌كه‌ت، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، رێگه‌ی دووه‌میشیان ده‌توانێت وشه تێپهڕهكانت ببه‌ستیته‌وه به چیرۆكێك یان هه‌ر نموونه‌یه‌كی تر كه بتوانیت به‌هۆیه‌وه وشه‌كه‌ت بیربكه‌وێته‌وه، له‌وه‌یه ئه‌مكاره به نامۆ بزانن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كێكه له هۆكاره باشه‌كان بۆ بیرنه‌چوونه‌وه‌ی وشه‌كان