تازەترین زانیاری لەسەر کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ


ڕۆژانە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەنەها ڕاپۆرت و هەواڵ لەسەر ئایفۆن 8 هەواڵیش لەسەر کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ بڵاو ئەکرێتەوە چەنکە تا ئێستا ئەپڵ هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە لەسەر کۆنگرەی داهاتوی کەی و لە کوێ ئەکرێت. وە بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Mac4Everی فەڕەنسی ئەپڵ لە 12ی مانگی 9 کۆنگرەی خۆی ئەکات و تێیدا نەوەی نوێی ئافۆن بڵاو ئەکاتەوە.

ئەم هەواڵە لە چەنەها سەرچاوەی دیکە دڵنیا کراوەتەوە، هەروەها هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەپل لە ڕۆژی 12/9 ژمارەی پێوانەی نوێ تۆمار ئەکات ئەویش بە هۆی بڵاو کردنەوە نەوە نوێیەکانی ئەپڵ.

هەروەها ئەگەر ئەپڵ لەو ڕۆژە کۆنگرە نەکات ئەوا ئەگەرێکی زۆر هەیە کە 3 ڕۆژ دواتر واتا لە 15/9 کۆنگرە ببەستێت و ئایفۆن 8 بڵاو بکاتەوە وە لە ڕۆژی 22/9 دەس بکا بە فرۆشتنی واتا هەفتەیەک دوای کۆنگرە.

شان بەشانی ئایفۆن 8 هەریەکە لە ئایفۆن 7S و ئایفۆن 7S پڵەس، وە هەروەها Apple TV 4K و
نەوەی نوێی Apple Watch بڵاو ئەکرێنەوە وە ڕۆژێک یان 2 ڕۆژ دوای کۆنگرە کۆتا وەشانی iOS 11 بەفەرمی بڵاو ئەکرێتەوە.

وە زۆربەی پێشبینیەکان ئەڵێن کە شوێنی کۆنگرەی داهاتوو لە Apple Park و لە 
هۆڵی کاسایەتی کۆچکردوو Steve Jobs ئەکرێت.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە