یوتوب یاسایەکی نوێی لە بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ زیاد کرد

لە هەوڵێکدا یوتوب بێمەبەستانە هەزارەها ڤیدیۆی شەڕی سوریای سڕیەوە کە تاوانکاریەکانی ئەو وڵاتە نیشان ئەدەن بێ ئەوەی هیچ شتێکی لە بارەوە بڵێن. هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەڵێن:
کاتێ ناکۆکیەکان لە سوریا دەسی پێکرد میدیا سەربەخۆ لە سوریا تێکشکاوە و خەڵکی سوریا پەنایان بردۆتە بەر یوتوب بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان. وود کریس بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئایروەیس کە ڕێکخراوێکی خێرخوازیە لە لەندەن وتی: کە هیچ شتێکی ئەم جەنگە ترسناکە لە پێش چاومان ون نابن.
لەم چەن هەفتەیەیا چەنەها ڤیدیۆ و چەناڵی یوتوب سڕاونەتەوە وە یوتوب بەتەمایە تەکنەلۆجیای نوێ دابنێ بۆ بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ بە شێوەیەک ئەگەر ئاڵای سوری و چەن شتێکی تر لە ڤیدیۆکە هەبێت ئەوا ناتوانی ڤیدیۆکە بەرز بکەیتەوە. وە هەنێک ڤیدیۆ گەڕانەوە پاش ئەوەی بەکارهێنەران وەڵامی یوتوبیان داوەتەوە.

تەکنەلۆجیا نوێیەکە بە ناوی (machine learning) خودکارانە پێداچونەوە بە ڤیدیۆکان ئەکات، وە پیش ئەوە بسڕدرێنەوە بەکارهێنەران ئاگادار ئەکرێنەوە. وتەبێژێکی یوتوب وتی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە خودکارانە ڤیدیۆکان ئەسڕێتەوە و کێشەکان بە بەکارهێنەر نیشان ئەدا.

بۆیە ئیتر ئاگادار بن لەو ڤیدیۆیانەی کە بەرزی ئەکەنەوە بۆ یوتوب

سەرچاوە:{The NewYork Times}

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە