کاتی کۆنگرەی ئەپڵ و بڵاوکردنەوەی نەوەی نوێی ئایفۆن


هەموو ساڵێک مانگی 9 ئەپڵ کۆنگرەی خۆی ئەکات و نەوەی نوێی ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ واچ و ئەپڵ تی ڤی و وەشانی نوێ بڵاو ئەکاتەوە. وە وا بڕیارە ئەمساڵ ئەپڵ هەریەکە لە ئایفۆن 8 و ئەپڵ واچ سیریەس 3 و ئەپل تی ڤی 4K و هەروەها HomePod و چەندانی دیکە بڵاو بکاتەوە. وە هەروەها وەشانەکانی iOS 11 و macOS High Sierra و watchOS  4 لەگەڵ tvOS 11 بە فەرمی بڵاوبکاتەوە.

کەی کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ ئەکرێت؟
هەرچەنە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی لەسەر کۆنگرەی ئەپڵ بڵاونەکراوەتەوە، بەلام ئەگەر سەیری ساڵانی پێشو بکەین ئەبینین کە:
  • ئایفۆن 5 لە کۆنگرەی 12/9/2012 بڵاوکرایەوە
  • ئایفۆن 5s لە کۆنگرەی 10/9/2013 بڵاوکرایەوە
  • ئایفۆن 6 لە کۆنگرەی 9/9/2014 بڵاوکرایەوە
  • ئایفۆن 6S لە کۆنگرەی 9/9/2015 بڵاوکرایەوە
  • ئایفۆن 7 لە کۆنگرەی 7/9/2016 بڵاوکرایەوە
ئەم کۆنگرانەی ڕابردوو ئەوەمان پێ ئەڵێن کە ئەمساڵیش ئەگەر کۆنگرە بکرێ لە مانگی 9 ئەکرێت.
وە زۆربەی پێشبینیەکان ئەڵێن کە کۆنگرەی داهاتوە ئەگەری لەم 2 بەروارە لە یەکێکیان بکرێت:
  • ئەگەر زوو بکرێت ئەوا لە 6/9/2017 ئەکرێت
  • ئەگەر درەنگ بکرێت ئەوا لە 13/9/2017 ئەکرێت
شوێنی کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ کوێیە؟
ساڵی ڕابردوو لە کاتی بڵاو کردنەوەی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵەس ئەپڵ لە هۆڵی کۆبونەوەی
Bill Graham Civic Auditorium کۆنگرەکەی کرد لە شاری San Francisco.
بەڵام ئەم سال ئەگەری زۆرە کە لە Apple Park کۆنگرە ببەستن و لە هۆڵی کەسایەتی کۆچکردوو Steve Jobs کۆنگرەکە بکرێت، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر Apple Park هەموو ئیشەکانی تەواو بێت، چونکە ئێستا سەرقاڵی ئیشکردنن بۆ تەواو کردنی Apple park.

ئایا ئەپڵ لە کۆنگرەکە ئایفۆن 8 نمایش ئەکات؟ یاخود بلاوی ئەکاتەوە؟
لە ئێستادا زۆربەی سەرچاوەکان باسی ئەوە ئەکەن کە ئەپڵ ئایفۆن 8 بڵاو ئەکاتەوە،
وە خۆم پرسیارم لە نوسەر RENE RITCHIE کرد کە نوسەرە لە مالپەڕی بەناوبانگی iMore، دەربارەی ئەوەی کە ئەپڵ ئایفۆن 8 بڵاو ئەکاتەوە یاخود ئایفۆن 7S، لە وەڵامدا پێی وتم کە هەردوکیان بڵاو ئەکاتەوە.

وە ئەگەر ئەتەوێ دەربارەی ئایفۆن 8 بزانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەوە
کلیک بکە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە