ڕاپرسی... ئایا ئەپڵ چی ناوێک لە نەوەی نوێی ئایفۆن ئەنێت؟


ماوەیەکە بە بەردەوام ماڵپەڕە جیهانیەکان بە وردی باسی نەوەی نوێی ئایفۆن دەکەن، بە تایبەتی ئایفۆن 7S و ئایفۆن 8.
بەڵام هێشتا دیار نیە کە ئەپڵ ئەمساڵ چی جۆرە ئایفۆنێک ئەکاتە بازاڕەوە تەنانەت دیار نیە کە کەی کۆنگرەی داهاتوو ئەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی میرۆری بەریتانی ئەمساڵ مانگی 9 ئەپڵ کۆنگرەی داهاتوی ئەبەستێت و نەوەی نوێی ئایفۆن بڵاو ئەکاتەوە. وە هەروەها مالپەڕەکە وتویەتی ئەگەرێکی زۆرە یەکێک لەم ئایفۆنانە بڵاو بکرێنەوە ئەوانیش ئایفۆن 7S و ئایفۆن 8 و iPhone pro کە ئەمەی سێیەم ئەگەرێکی لاوازە بڵاو بکرێتەوە.

بۆیە ئێمەش ڕاپرسیەکمان داناوە بۆ ئێوەی خوێنەر کە ئایا بە ڕای تۆ ئەمساڵ چی نەوەیەکی ئایفۆن بڵآو ئەکاتەوە؟ یاخود چی ناوێکی لێ ئەنێت؟
هیوادارین هەموتان دەنگ بدەن


ئامادەکردنی: مەشخەڵ شەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە