بەڕێوبەرێکی پێشووی کۆمپانیای گووگڵ: ئەگەر ئەتانەوێ وێنەیەکی جوان بگرن ئەوا ئایفۆن بکڕن

ڤیک گوندۆترا Vic Gundotra یەکێکە لە بەڕێوبەرەکانی پێشووی کۆمپانیای گووگڵ و بەڕێوبەری کۆمەڵایەتی بووە ڕایگەیاند:
ئەو مۆبایلانەی کە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە چەن ساڵێک لە دوای ئایفۆنەوەن بۆ مەبەستی وێنە گرنتن و فۆتۆگرافی.


لە یەکێک لە پۆستەکانی لە فەیسبووک Gondotra چەن وێنەیەکی داناوە و قسەی لەسەر کردوە بەم شێوەیە:
بۆ زۆربەی خەڵکی، کامێراکان خەریکە نامێنن. من ئەم ئێوارەیە کامێراکەم لە ماڵەوە بە جێهێشت و ئەم وێنانەم بە iPhone 7 plus گرت بە بەکارهێنانی دۆخی portrait. وە وێنەکان لە چێشتخانەیەک گیراوە و بە بێ بوونی فلاش ئەنجامەکەشی زۆر باشە. ئیشێکی باشت کردوە ئەپڵ.
The end of the DSLR for most people has already arrived. I left my professional camera at home and took these shots at dinner with my iPhone 7 using computational photography (portrait mode as Apple calls it). Hard not to call these results (in a restaurant, taken on a mobile phone with no flash) stunning. Great job Apple.
 

دواتر بەم شێوەیە جوابی کۆمێنتی کەسێک ئەداتەوە کە بۆی نوسیوە گالاکسی 8S باشترە
کێشەکە لێرەیە: ئەوە ئەندرۆیدە. ئەندرۆید سەرچاوەیەکی سیستەمی کراوەی هەیە ئەبێ بێ بارگە بی لە هەموو بەشەکانی. ئەمە باش دیارە هەتا ئەکەویتە ناو وردەکاریەکان. هەرگیز لە خۆت پرسیوە کە بۆچی موبایلەکانی سامسۆنگ وێنەکان دەشێوێنێ؟ پێویستە من کامێرای مۆبایلی سامسۆنگ بەکار بێنم؟ یاخود کامێرای ئەندرۆید؟ وە سامسۆنگ گەلەری و گووگڵ فۆتۆس؟
ئەمە بە هۆی ئەوەی کاتێک سامسۆنگ داهێنانێکی سەرەکی ئەکات  (وەکو کامێرایەکی باشتر) ئەبێ قەناعەت بە گۆۆگڵ بهێنێ کە بۆ هەموو ئەپەکانی دیکەش بەردەست بن. وە ئەمە چەن ساڵێکی ئەوێ.
هەروەها داهێنانی گەورە ڕونادات لە قۆناغەکانی هاردوێر، بەڵکو ڕوئەدات لە قۆناغەکانی فۆتۆگرافی ژمارەی. (گووگڵ ئەمەی چارەسەر کرد 5 ساڵ پێش ئێستا، ئەوان "چەن شتێکی خۆکارانەیان کرد بۆ کامیرا" وە تەکنیکی AI بەکار هێنا کە خۆکارانە چرچیەکانی ڕوخسار لە ئەبات، دانەکان سپی ئەکاتەوە، سێبەر زیاد ئەکات، چەن شتێکی دیکەش... بەڵام گووگڵ ئێستا کەوتۆتە دواوە).
ئەپڵ هەموو ئەم وردەکاریانەی نیە. ئەوان داهێنان ئەکەن لە بەشە سەرەکیەکانی هاردوێر، وە زۆر بە سادەی نوێکردنەوەی تیا ئەکەن بۆ کۆتا داهێنان (وەکو دۆخی portrait).
بە کوورتی: ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت ببیتە وێنەگرێکی باش، ئەوا ئایفۆن بکڕە. وە ئەگەر وا بیر ئەکەیتەوە چەن ساڵێک دوا نەکەوتویتە ئەوا موبایلێکی ئەندرۆید بکڕە.
ئەمە قسەکانی یەکێک لە بەڕێوبەرە کۆنەکانی گووگڵە.

ئێوەش ئەتوانن دەنگ بدەن لەم ڕاپرسیەی خوارەوە
web surveys

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە