دواین هەواڵ دەربارەی ڕام و کۆگا (میمۆری)ی ئایفۆن 8


ڕۆژ بە ڕۆژ و چرکە بە چرکە لە کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ نزیک ئەبینەوە و ئاشنا ئەبین بە نەوە نوێیەکانی ئاپڵ کە پێک دێن لە ئایفۆن 8 و ئایفۆن 7S و ئایفۆن 7S پڵەس و Apple TV 4k و Apple Watch Series 3 ، لەگەڵ کۆتا وەشانی iOS 11.
وە بە دڵنیایەوە گرنگترین هەوالەکان دەربارەی ئایفۆن 8ن و ڕۆژانە هەوالی نوێی لەسەر بڵاو ئەکرێتەوە، وە بە پێی دواین هەواڵ کە لە لایەن ماڵپەڕی Techstaticی هۆڵەندیەوە بڵاو کراوەتەوە ئایفۆن 8 بە ڕامی 3GB بەردەست دەبێت وە کۆگاکەی بە 3 قەبارەی جیاواز بەردەست دەبن ئەوانیش 64GB و 256GB و 512GB.
ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت ئەوا ئیتر بەکارهێنەران کێشەی کەمی کۆگایان نامێنێت ئەگەر چی ئایفۆن 8 بە دڵنیایەوە نرخێکی گرانی دەبێت و واخەمڵینراوە نرخی ئایفۆن 8 1100$ و ئایفۆن 8 پڵەس 1200$ ئەبێت، هیوادارین واش نەبێت.


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە