نوێترین زانیاری دەرباری ئایفۆن 8 نرخەکەی لە 999$ دەس پێئەکات


چرکە بە چرکە لە کۆنگرەی داهاتوی ئەپڵ نزیک ئەبینەوە کە بەپێی زۆربەی پێشبینیەکان لە ڕۆژی 12ی مانگی داهاتوو ئەنجام ئەدرێت. لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆنگرەی ئەپڵ ڕۆژانە زانیاری دەربارەی بەرهەمەکانی بڵاو ئەکرێتەوە کە بڕیار وایە کۆمەڵێ بەرهەمی نوێ بڵاو بکاتەوە کە گرنگترینیان بریتیە لە ئایفۆن 8.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی The New York Timesی ئەمریکی نرخی ئایفۆن 8 لە 999$ دۆلار دەسپێئەکات ئەمەش بۆ ئایفۆن 8 64GB. وەهەروەها نرخی ئایفۆن 8 256GB بریتی ئەبێت لە 1199$. بەڵام هیچ هەواڵێکی دەربارەی ئایفۆن 8 512GB بڵاونەکردۆتەوە.

ئەگەر ئەم نرخانەی ئەم ماڵپەڕە دایناوە ڕاست بن ئەوا نرخی ئایفۆن 7S کەمتر لە 800$ ئەبێت چونکە ئەگەر نرخەکەی لە نرخی ئایفۆن 8 نزیک بێت ئەوا خواستێکی زۆری لەسەر نابێت.

وە دوێنێ زانیاریەکی دیکە بڵآو کرایەوە کە گوایە ئایفۆن 8 بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت ئەوانیش 64GB, 256GB, 512G. وە هەروەها ڕامی هەموو ئایفۆنەکان بریتی ئەبێت لە 3GB.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە