ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پلەس پڕفرۆشترین جۆری موبایلن لە دووەم چارەکی ئەمساڵ و پێش هەر یەکە لە گالاکسی S8 و گالاکسی S8 پلەس کەوتون.
ئەپڵ لە دووەم چارەکی ئەمساڵ بڕی 16.9 ملیۆن موبایلی ئایفۆن 7 و 15.1 ملیۆن موبایلی ئایفۆن 7 پلەسی فرۆشتوە تەنها لە مانگی 4 تا مانگی ٧. بوە پڕفرۆشترین جۆری موبایل لە دووەم چارەکی ئەمساڵ.
ئەمە لە کاتێکدا گالاکسی S8 بڕی 10.2 ملیۆن و گالاکسی S8 پلەس 9 ملیۆنی لێ فرۆشراوە و پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتوە.
بەڵام بە پێی ڕاپۆرتێکی IHS Markit پڕفرۆشترین موبایلی ساڵ بریتیە لە ئایفۆن 6S.
گالاکسی 8S پڕفرۆشترین جۆری موبایلە لە ناو ئەو موبایلانەی کە سیسیتەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە.
هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوی کردەوە کە لەم چارەکەی ساڵ بڕی 41 ملیۆن موبایلیان فرۆشتوە بەڵام جۆری موبایلەکانیان ئاشکرا نەکردوە.
لەگەل ئەوەشدا سیستەمی ئەندرۆید زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا ئەمەش بەهۆی ئەوە بە سەدان جۆری موبایل ئەو سیستەمەی لەسەرە, لە سەدا 67ی موبایلەکان لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە.
سەرچاوە{MacRumors}
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS