5 شت کە پیویستە بیزانی دەربارەی ئەپی (صراحة - سەراحە - Sarahah)


ئەپی (صراحة - Sarahah) ئێستا پێشەنگی ئەپ ستۆری گرتوە لە ڕیژەی بەکارهێنان و دابەزاندن، بەلام  بیرتان کردۆتەوە کە ئەم ئەپە بەچی گەشتە لوتکی ئەپستۆر؟ سەراحە - Sarahah ئەپێکی تازەیە لە ناردنی نامەی نەناسراو دروستکراوە لە وڵاتی سعودیە، بە ئینگلیزی پێی ئەڵێن Anonymous messaging app ئەمەنە بەسە بیزانی دەربارەی؟

١- Sarahah مانای چیە؟
لە زمانی عەرەبی صراحة واتا بە ڕوونی و ڕاشکاوی

٢- چۆن ئیش ئەکات؟
صراحة جیاوازە لەو ئەپانەی پێشوو کە ئەوانیش تایبەت بوون بە  ناردنی پەیامی نەناسراو Anonymous messaging app، لە (صراحە - Sarahah) بەکارهێنەر ئەتوانێ ئەکاونتێک دروست بکات و بڵاوی بکاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. بەم شێوەیە هەموو کەس ئەتوانێ پەیامێک بنێرێ بە شێوەیەکی نەناسراو.
وە هەروەها ئەگەر کەسێک ئەکاونتیشی نەبێت ئەتوانێ پەیام بنێرێت.

٣- کێ بەکاری ئەهێنێت؟
ئەم ئەپە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەکار ئەهێنرێت و بە هۆیەوە کەسێک پەیامێکی پێ ئەگات بە بێ ئەوەی بزانێت کێ بۆی ناردوە وە زیاتر ئەو کەسانە بەکاری ئەهێنن کە هەست ئەکەن کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک هەیە ئەیانەوێت شتێکی پێ بڵێن بەڵام ناتوانن بەرەوڕو پێی بڵێن. وە دیزاینی ئەپەکەش بەشێوەیەکی زۆر جوان کراوە و زۆر ئاسان کراوە بۆ بەکارهێنان.

٤- جیاوازە چیە لەگەڵ ئەو ئەپانەی پێشوو تایبەتن بە ناردنی پەیامی نەناسراو؟
لە پێشتردا کۆمەڵە ئەپێک هەبوون تایبەت بە ناردنی پەیام لەلایەن کەسی نە ناسراوەوە. بۆنموونە (Yik Yak) ئەمە زیاتر لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ئەچوو کە کەسێک پەیامێکی ئەنووسی و لەناویدا بڵاوی ئەکردەوە بەمەش هەر کەسێک لەو کاتە لەخەت بوایە ئەیبینی. لە کۆتایشدا ئەم ئەپە بوە جێگای جنێودان و سەرلێشێواوی بۆیە ئەپەکە مرد.
بەڵام صراحة چیاوزە لەم ئەپە ئەتوانی ئەکاونتەکەت بڵاو بکەیتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وە هەروەها بەکارهێنەر تەنها پەیام ئەتوانێ بنێرێ بۆ کەسێکی تایەت وە هەروەها تەنها خەوەنەکی دەتوانێ بیبینێ.

٥- ئایا ئەم ئەپەش وەکو ئەپەکانی پیشوو ئەمرێت؟
لەو ئەپانەی پێشوو کە بینراوە هەمووی پاش ماوەیەک ئەمردن بە هۆی کەم بەکارهێنەر و زۆر کەوتنی باج لەسەر خاوەنەکانیان.
بەڵام ئەستەمە صراحة بەو شێوەیەی لێبێت یان بەکارهێنەری کەم بێتەوە چونکە ئەم هاوسەنگی ئەپارێزێت.

داگرتنی ئەپی صراحة


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە