5 تایبەتمەندی iOS 11 وا ئەکات کۆگای موبایلەکەت درەنگتر پڕبێت


ئەپڵ لە مانگی چوار وەشانی iOS 11ی بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران و خەڵکی بڵاوکردەوە بە کۆمەڵێ تایبەتمەندی نوێ و گۆڕانکاری زۆرەوە. هەر لەم وەشانە 5 تایبەتمەندی هەیە کە وا ئەکات کۆگای ئایفۆن و ئایپادەکەت درەنگ تر پڕ بێت، ئەم تایبەتمەندیانە بۆ ئەو کەسانە زۆر باشە کە کۆگای ئافۆنەکان یان ئایپادەکانیان 32 گێگا بایت یاخود 16 گێگا بایتە.
تایبەتمەندیەکان بریتین لە مانە:
1- ڕاسپاردەی بەڕێوبەری کۆگا Storage Management Recommendations


ئەپڵ لە iOS 11 کۆمەڵێ گۆڕانکاری لە بەشی کۆگا کردوە وە کاتێ تۆ ئەچیتە ئەپی Settings دواتر بەشی General وە لەوێ ئەچیتە بەشی iPhone storage ئەبینی کۆمەڵێ بەشی تیایە کە ئێستا هەمووی باس ئەکەین

iCloud Photo Library ئەم بەشە پێت ئەڵێ کە چەنێ بۆشای یاخود شوێنی بەتاڵ هەیە لە ئەیکڵاودەکەت وە ئەتوانی وێنە و ڤیدیۆکانت لێرە هەڵبگریت و لە موبایلەکەت بیانسڕیتەوە ئەمەش شوێنی بەتاڵت بۆ ئەهێڵێتەوە لە موبایلەکەت.

Recently Deleted"Album" کاتێ تۆ وێنە و ڤیدیۆ ئەسڕیتەوە لە موبایلەکەت ئەوا دێنە ئەم بەشە وە پێویستە جارێکی تر بیانسڕیتەوە و بەمەش کۆگای موبایلەکەت ئەپارێزی لە زوو پڕبوون.

Messages in iCloud وە تۆ ئەتوانی نامەی موبایلەکەت هاوشێوەی وێنە و ڤیدیۆکان لە ئایکڵاود بپارێزیت و لە موبایلەکەت بیانسڕیتەوە

Review Large Attachments and Conversations in Messages ئەم بەشە پێت ئەڵێت کام وێنە و کام ڤیدیۆ و کامە گفتوگۆی نامەکانت شوێنی زۆریان گرتوە لە کۆگای موبایلەکەت وە لێرەوە ئەتوانی بیانسڕیتەوە

Auto Delete Old Conversations کۆتا بەش، کاری ئەمەش ئەوەیە ئەگەر ئیشی پێ بکەیت هەر گفتوگۆیەکت کردبێ بە نامە ئەگەر ساڵێک بەسەر گفتەگۆکە تێپەڕێت ئەوا خودکارانە ئەیانسڕێتەوە

2- کوژانەوەی ئەو ئەپانەی ئیشیان پێ ناکەیت Offload Unused Apps


ئەم بەشە لە iOS 11 زیادکرا وە هەر لە بەشی کۆگا هەیە وە کاری ئەوەیە کە کاتێ کۆگای موبایلەکەت نزیک ئەبێتەوە لە پڕبوون ئەوا موبایلەکە ئەو ئەپانە ئەکوژێنێتەوە کە تۆ ئیشیان پێ ناکەی


وە ئەتوانی دووبارە دایگریتەوە بێ ئەوەی هیچ لە داتای ناو ئەپەکە بسڕێتەوە تەنها کوژانەوەیەکی کاتیە تا کۆگای موبایلەکەت پڕ نەبێت بە تەواوی وەک لە وێنەکەی سەرەوە دیارە

3- وێنە گرتن بە شێوەی (HEIF Image Format (HEIF
ئەپڵ لە iOS 11 شێوازی وێنەگرتنی لە JPEG گۆڕی بۆ HEIF ئەم شێوازە بە هەمان کوالێتی پێشوە و وەقەبارەیەکی زۆر بچوکتری هەیە لە چاو شێوازی پێشوو واتە ئێستا وێنەگرتن لە iOS 11 بە هەمان کوالێتی پێشوە و قەبارەکەشی زۆر کەمترە

4- تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە شێوەی (HEVC Video Format (HEVC
ئەپڵ هاوشێوەی گۆڕینی شێوەی وێنە شێوەی تۆمارکردنی ڤیدیۆشی گۆڕیەوە، ئەم شێوازە تازەیە بە هەمان کوالێتی پێشوە و قوبارەکەی بە ڕێژەی 40% کەمتر لە شێوازی پیشوو. واتا ئەگەر پێشوو بە قەبارەی 1GB ڤیدیۆت تامارکردبێ ئێستا لە iOS 11 بە قەبارەی 600MB تۆمار دەبێت بە هەمان کوالێتی پێشوو تر

5- نامەکان لە ئایکڵاود Messages on iCloud
وە هەروەها لە iOS 11 ئەتوانی جگە لەو نامانەی کە بە سیماکرت ئەیان نێری، ئەتوانی ئەو نامانەش کە لە iMessage ئەیان نێری لە ئایکڵاود هەڵیان بگریت و لە موبایلەکە بیانسڕیتەوە

ئەمانە 5 تایبەتمەندین لە iOS 11 کە وائەکات کۆگای موبایلەکەت درەنگتر پڕبێت، ئەگەر ئێوەش هەر شتێکی تر ئەزانن ئەتوانن لە کۆمێنت بینوسن تا هەموومان سوودمەند بن

وە بۆ دابەزاندنی iOS 11 بێتا 6 و زانینی هەموو تایبەتمەندیەکانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەوە
کلیک بکە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە