لای زۆربەمان ئاشکرایە کا پاتری ئایفۆن زۆر باشە و بەرگەی چەن کاتژمێرێک ئیش کردن ئەگرێت. بەڵام ئەگەر تۆ ئایفۆنەکەت بۆ یارکردن یان تەماشا کردنی ڤیدیۆ بەکاردێنی یاخود بە بەردەوام کاتەکانت لەسەر ئینتەرنێت بەسەر ئەبەیت و لەگەڵ هاوڕێکانت قسە ئەکەیت، ئەوا بێگومان هەست ئەکەیت کە خێرا بارگەی پاتری ئایفۆنەکەت دا ئەبەزێت وە پێویستە بارگاوی بکەیتەوە (بیدەی لە شەحن).
وە ئەگەر هەستت کرد پاتری موبایلەکەت درەنگ بارگاوی ئەبێت ئەوا ئەم ڕێگایانە باکربێنە بۆ ئەوەی زوتر بارگاوی ببێتەوە
١- ئایفۆنەکەت بخە سەر دۆخی فڕۆکە Air plan mode
کاتێ تۆ ئافۆنەکەت ئەکەیت بە بارگە گرەوە (شەحنەوە) و هەست ئەکەیت درەنگ بارگاوی ئەبێت، ئەمە بە هۆی ئەوەوەیە کە هێشتا سیمکارت و لەوەیە وای فای ئیش بکات، بەڵام ئەگەر ئایفۆنەکەت بکەیتە سەر دۆخی فڕۆکە ئەوا چیتر سیم کارت و وای فای ئیش ناکەن و بەمەش پاتری ئایفۆنەکەت زووتر بارگاوی ئەبێتەوە.
٢- هەریەکە لە وای فای و بلووتوز و ئینتەرنێتی سیم کارت بکوژێنەوە
لە پێشوو ئاماژەمان بەوە کرد کە ئایفۆنەکە بکەیتە سەر دۆخی فڕۆکە ئەمانە کار ناکەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانی جوابی پەیوەندی و نامەکان بدیتەوە چونکە هیچیانت بە دەست ناگەن، وە بۆ ئەوەی پەیوەندی نامەکانت پێ بگات لە ڕێی سیم کارتەوە ئەوا ئەتوانی هەریەکە لە وای فای و بلووتوز و ئینتەرنێتی سیم کارت بکوژێنیتەوە و دۆخی فڕۆکە لابەری بەمەش پاتری ئایفۆنەکەت زوتر بارگاوی ئەبێتەوە.
٣- ڕوناکی ڕوونما با کز بێت
هەموومان ئەزانین کە زۆربەی بارگەی پاتری ئایفۆنەکانمان بە هۆی ڕونماوە ئەڕوات وە لە کاتی بارگاویکردنەوەدا هەوڵبدە ڕوناکی ڕوونماکە با کز بێت بۆ ئەوەی خێرا تر بارگاوی ببێتەوە.
٤- کوژانەوەی شوێن دیاری کەر Location Services
ئیش کردنی شوێن دیاری کەر هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی بارگەی پاتری و درەنگ بارگاوی بوونەوەی وە بۆ ئەوەی درەنگ بارگەی ئایفۆنەکەت دابەزێت خێراتر بارگاوی بێتەوە ئەتوانی ئەم خزمەت گوزاریە بکوژێنیتەوە.
ئێوەش هەر ڕێگەیەکی دیکە شک ئەبەن لە کۆمێنت بینوسن با هەموومان سوودمەند بین
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS