3 بەرنامەی بە سوود بۆ ماوەیەکی کاتی بوون بە خۆرای


ئەگەر بچینە ئەپ ستۆر چەنەها ئەپ ئەبینین بەلام جیاکردنەوەیان کەمێ قورسە. وە چەنەها ئەپ هەیە کە بە پارەن بە گران دەسمان ئەکەوێ. بەڵام هەنێک لە ئەپەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ئەبنە خۆرای، ئێمەش 3 ئەپی باشمان بۆ هێناوان کە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕای.

1- SysMonitor
نرخی پێشووی $0.99 قەبارەی 17.5MB


کاری ئەم ئەپە ئەوە کە هەموو داتاکانی ناو موبایلەکەت پێ ئەڵێت وەکو ماوەی پاتریەکەت خێرای ئینترنێت و خێرای داونلۆد و زۆر شتی دیکە. وە لە بە شی Notification Center و لە کاتی قفڵ کردنی موبایلەکەت لەسەر ڕونما داتاکانت پێ ئەڵێت.
بۆ داگرتنی کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.

2- ESL Robot
نرخی پێشووی $4.99 قەبارەی 3.7MB


ئەم ئەپە یەکێکە لەهەرە ئەپە بەناوبانگەکان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. چەنەها خەڵاتی بە دەس هێناوە لە ساڵەکانی 2010, 2011, 2013. بە هۆی ئەم ئەپەوە ئەگەر بە تەواوی فێری زمانی ئینگلیزی نەبی ئەوا تواناکانت باشتر ئەبن.
بۆ داگرتنی کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.

3- ThumbVideo
نرخی پێشووی $0.99 قەبارەی 2.2MB


ئەم ئەپە یەکێکە لە باشترین ڤیدیۆ پلەیەرەکان بۆ سیستەمی iOS. وە هەروەها ئەتوانی ڤیدیۆکانت بشاریتەوە و پاسۆردیان بۆ دانێی لە ڕێی ئەم ئەپەوە.
بۆ داگرتنی کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
داگرتن


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە