10 تایبەتمندی iOS 11 کە ئەپڵ لە سیدیا وەری گرتوون


لە مانگی چواری ئەمساڵ ئەپڵ بە شێوەی تاقیکاری iOS 11ی بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران و خەڵکی بە گشتی،
وە تا ئێستا 8 وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران و 7 وەشانی تاقیکاری بۆ خەڵکی بڵاو کردۆتەوە.

لە iOS 11 کۆمەڵێ تایبەتمەندی نوێ بەدی ئەکرێت کە ئەپڵ بەشێکیانی لە تویکەکانی سیدیا وەرگرتوە ئەوانیش:

١- تۆمارکردنی ڕوونما(شاشە) Screen Recorder

ئەپڵ لە iOS 11 تایبەتمەندیەکی زیادکردوە لە بەشی کۆنترۆل سەنتەر ئەویش بریتیە لە تۆمارکردنی ڕوونما
Screen Recorder کە ئەم تایبەتمەندیە لە وەشانەکانی پێشوو بەبێ سیدیا بە قورسی دەس ئەکەوت بەڵام بەبونی سیدیا تویکی CCRecord و Display Recorder هەبوون کە بەشێوەیەکی زۆر باش ئەو ئیشەیان ئەکرد.

٢- دەسکاریکردنی کۆنترۆڵ سەنتەر

ئەپڵ لەم وەشانە واتا iOS 11 ڕێگە بە بەکارهێنەر ئەدات کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیادبکەن بۆ کۆنترۆڵ سەنتەر بەڵام لە وەشانەکانی پێشووبەبێ سیدیا ئەم کارە ناکرا بەڵام بە بوونی سیدیا بە هۆی تویکەکانی CCHide, Polus, Onizuka وە هەروەها تویکی FlipControlCenter بەکارهێنەر ئەیتوانی دەسکاری بەشی کۆنترۆل سەنتەر بکات.

٣- جوڵاندنی چەن ئەپێک پێکەوە
لە iOS 11 بەکارهێنەر ئەتوانێ لە یەک کات دا چەن ئەپێک پێکەوە بجوڵێنێ، بەڵام ئەم تایبەتمەندیەش لە وەشانەکانی پێشوو بێ سیدیا ناکرا وە بە بوونی سیدیا بە هۆی تویکی +MultiIconMover بەژارهێنەر ئەیتوانی ئەم کارە بکا.

٤- شێوازی تاریک Dark Mode
ئەپڵ لە iOS 11 تایبەتمەندیەکی زیادکردوە بە ناوی Smart Invert کە ئەم تایبەتمەندی ئەتوانێ شێوازی تاریک یاخود Dark Mode ببەخشێ بە ئامێرەکەت. وە ئەم تایبەتمەدنیە لە سیدیا پێشتر هەبووە و بە هۆی تویکەکانی Eclipse یان تویکی Noctis ئەم کردارە بەشێوەیەکی باشتر بکەی.

٥- زیادکردنی ئەپ بۆ بەشی دۆک Dock لە ئایپاد

وەک ئاشکرایە کە لە ئامێرەکانمان ناتوانین 4 زیاتر  دابنێین لە بەشی Dock بەڵام ئەپڵ لە iOS 11 ڕێگە بە بەکارهێنەر ئەدات زیاتر لە 4 ئاپ دابنێ وە ئەم تایبەتمەندیە تەنها بۆ ئایپادە نەک بۆ ئایفۆن و ئایپۆد. وە ئەپڵ ئەم تایبەتمەندیەشی لە سیدیا وەرگرتوە چونکە بە بوونی سیدیا ئەتوانی لە وەشانە کۆنەکانیش ئەم تایبەتمەندیە زیاد بکەیت بەهۆی تویکی Harbor کە لەسەر ئایفۆنیش کار ئەکات.

٦- نوسین بە یەک دەست

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان کە ئەپڵ لەم وەشانە نوێیە زیادی کردوە و لە سیدیا وەری گرتوە بریتیە لە نوسین بە یەک دەست. ئەپڵ لە iOS 11 کاتێ کیبۆرد بەکاردێنیت بۆ نوسین ئەتوانی بچوکی بکەیتەوە ئەمەش زیاتر بۆ ئایفۆن 6 پلەس و ئایفۆن 7 پلەس زیاتر بەکاردێت. بەڵام لە سیدیا بە هۆی تویکی OneHanded ئەم تایبەتمەندیە هەبوو.

٧- پیشاندانی وێنەی Gif لە ئەپی وێنەکان Photos
لە iOS 11 یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان کە زیاد کراوە بریتیە لە پێشاندانی وێنەی جوڵاو Gif لە ئەپی Photos. بەلام ئەم تایبەتمەدنیەش لە سیدیا زۆر لە مێژە بوونی هەیە و بە هۆی تویکی GIFViewer ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە زیاد بکەی.

٨- QR Code Scanning
لە iOS 11 یەکێکیتر لە تایبەتمەندیەکان کە زیادکراوە بریتیە لە سکانی کردنی کۆدی QR بە هۆی کامێرای ئامێرەکەوە. بەڵام ئەم تایبەتمەدنیەش ئەپڵ لە سیدیا وەریگرتوە و بەهۆی تویکی NativeQR ئەم کارە ئەکرا.

٩- بچوک کردنەوەی قەبارەی بەرز و نزمکردنەوەی دەنگ لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ

ئەپڵ لە iOS 11 یەکێکیتر لە تایبەتمەندیەکانی کە زیادی کردوە بریتیە لەوەی کە لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ دەنگەکەی بەرز یان نزم ئەکەی لە لاتەنیشتەکانەوە دەرەچێت و وەکو پێشتر نیە کە لە ناوەڕاستی ڕوونما بە قەبەرایەکی گەورە دەربچێت. بەڵام ئەم تایبەتمەندیەش لە سیدیا زۆر لەمێژە هەیە بە هۆی تویکەکانی Sonus, StatusHUD, YoutubeVolume ئەم کارە ئەکرا.

١٠- بەڕێوەبردنی فایل File Manager

ئەپڵ لە iOS 11 ئەپێکی دیکەی زیاد کردوە بە ناوی File کە بە شێوەیەک ئەتوانین بڵێین بۆ بەڕێوەبردنی فایلەکان بەکاردێت. بەڵام ئەم تایبەتمەدنیەش زۆر لە مێژە بە بوونی سیدیا هەیە و بەهۆی تویکەکانی Filza و iFile ئەم تایبەتمەدنیە زیاد ئەکرا.

بۆیە ئەتوانین بڵێین ئامێرەکانی ئەپڵ بەبێ بوونی سیدیا بەوشێوەیە نین کە وا بەناوبانگ بن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە