ئێستا WhatsApp ڕۆژانە 1 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە

whatsapp app icon

نزیکەی ساڵێک لەمەو پێش WhatsApp بڵاوی کردەوە کە مانگانە 1 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە کە لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی قسە ئەکەن. بەڵام کۆمپانیاکە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە کە ئێستا ڕۆژانە 1 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

هەروەها بەڕێوبەری کۆمپانیەکە ئەوەشی بڵاو کردەوە کە ڕۆژانە جگە لەوەی 1 ملیار بەکارهێنەریان هەیە، زیاتر لە 55 ملیار نامە ئاڵوگۆڕ ئەکرێ لە نێوان کەسەکاندا لە هەر ڕۆژێکدا، وە 4.5 ملیار وێنە و 1 ملیار ڤیدیۆ ئاڵوگۆڕ ئەکرێ.

جگە لەوەی کە WhatsApp ڕۆژانە 1 ملیار بەکارهێنەری هەیە، هەروەها مانگانەش 1.3 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە.



هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەرانی WhatsApp ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بە 60 زمانی جیاواز بەردەستە و سکوێریتیەکی باشی هەیە.

ئەو ژمارانەی ئەمڕۆ بڵاوکرانەوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە ئەوە ئەسەلمێنن کە خزمەتگوزاریەکی باشیان کردۆتە بەردەست بەکارهینەران. لە کاتێکدا هێشتا وەکو Messengerی فەیسبووک و iMessage لە ئەمریکا و چین بەناوبانگ نیە بەڵام لە ئەوروپا و ئاسیا لە پێش ئەوانەوەیە.

کۆمپانیەکە بە نیازە خزمەتگوزاری نوێ بڵاو بکاتەوە، وەکو چۆن ساڵی پێشوو پەیوەندی ڤیدیۆی و دەنگی بۆ ئەپەکە زیاد کرد و ئەتوانی هەموو جۆرە فایلێک بنێری و سکوێریتی بەهێز کرد.

ئایا تۆ WhatsApp بەکاردێنی؟

سەرچاوە {WhatsApp}

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە