ڕوسیا بە نیازە هەموو ئەو ئەپانە لابەرێ کە پەیوەندی بە VPN هەیە

لە دوای ئەوەی هەموو ئەو ئەپانەی پەیوەندی بە VPNەوە هەبوو لە ستۆری وڵاتی چین لابران، ڕوسیاش بە نیازی هەمان کارە.
Image result for vpn russia
سەرۆکی ئێستا وڵاتی ڕوسیا (ڤلادمێر پۆتین) نیازی ئەوەی هەیە لە ڕێی یاسایەکەوە تەواوی ئەو ئەپانەی VPN کە لە ئەپ ستۆری وڵاتی ڕوسیا هەن لایان بەرێت، بەمەش وا لە خەڵکی ئەکات نەتوانن سەردانی ئەو وێبسایتانە بکەن کە لەلایەن حوکمەتەوە قەدەغە کراوە. وا بڕایارە یاساکەش لە مانگی 11 دەربچێ. خەڵکی ئێستا ئەتوانن سەردانی هەموو ئەو وێبسایتانە بکەن کە لەلایەن حوکمەتەوە قەدەغە کراون بەڵام لەگەڵ دەرچوونی ئەو یاسایەدا ناتوانن ئەو کارە بکەن.

کۆمپانیای ئەپڵ بە هەمان شێوەی وڵاتی چین لەوەیە هەمان کار بکات بە لابردنی ئەپەکان لە ستۆری وڵاتی ڕوسیا هەرچەنە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمیان نەوتوە. بە گوێرەی وتەکانی حوکمەتی ڕوسیا بێت ئەم قەدەغە کردنە "هیچ پەیوەندی بە سنوردار کردن و چاودێری موبایلەکان نیە بەڵکو تەنها بۆ بەدەست هێنانی زانیاریە لەلایەن یاساوە"

ئامادەکردنی:مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە