کۆمپانیای ئەپڵ هەموو ئەپەکانی تایبەت بە VPNی سڕیەوە لە ستۆری وڵاتی چین


بۆ زیاتر گونجاندن لەگەڵ ئینتەرنێتی وڵاتی چین و کۆنترۆڵ کردنی یاساکان، کۆمپانیای ئەپڵ هەموو ئەو ئەپانەی سڕیەوە کە پەیوەندی بە VPNەوە هەیە لە ستۆری وڵاتی چین. لە ڕێی ڕاپۆرتێکەوە کە لەلایەن چەن گەشەپێدەرێکەوە بڵاو کراوەتەوە هەموو بەکارهێنەرانی ئەپڵ ئاگادار کراونەتەوە لەم ئیشە.

ئەمەش نامەکەی ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی

Express VPN کە ئەپێکە تایبەت بە بواری VPN و Star VPN کە ئەویش بە هەمان شێوەیە لە هەموو وڵاتێک بەردەستن جگە لە وڵاتی چین. لە چرکاندنەکانیاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویان کردەوە کە ئەپەکەی ئەوانیش لابراوە لە ستۆری وڵاتی چین.

وە لەسەر ماڵپەڕەکەیان، Express VPN وەڵامی ئەم جوڵەیەی کۆمپانیاکەیان داوەتەوە و وتویانە " ئەم جوڵەیە بە تەواوی ڕسوادەکەن".
ئێمە نائومێدین لەم گەشەکردنە، وە حوکمەتی چین بە هەموو شێوەیەک نوێنەرایەتی ئەم قەدەغەی VPNە ئەکات لە بەکارهێنەران، وە ئێمە بە کێشەی ئەزانین کە ئەپڵ چین بە نوێنەری ئەم قەدەغە کردنە ئەزانێت. Express VPN بە هەموو شێوەیەک ئەم قەدەغەکردنە ڕسوا ئەکات، کە بە ئاشکرا ڕێگە لە ئازادی خەڵکی مەدەنی ئەگرن.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە