چۆنێتی دابەزاندنی iOS 11 beta 3 لەگەڵ تەواوی گۆڕانکاریەکانی


لە چەن ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ سێیەم وەشانی تاقیکاری iOS 11 بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران کە کۆمەڵێ گۆڕانکاری نوێی تیا کراوە کۆمەڵێ هەڵەی پێشوو چارەسەر کراوە. ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ئەوەیە کە هێشتا ئەتوانین بە خۆڕای ئەم وەشانە دابگرین.

چۆنێتی داگرتنی وەشانی iOS 11 beta 3 بۆ ئەوانەی یەکەم جاریانە وە ئەوانەی پێشتر دایان گرتووە:

1- لە مۆبایلەکەت کلیک لەم لینکە بکە بیرت نەچێ لە سەفاری بیکەیتەوە ئەگینا ئیش ناکات.

2- دواتر کلیک لە  iOS 11 beta 3 بکە وە دواتر پێمان ئەڵێ پرۆفایلی iOS 11 دابەزێنە وە 3 جار کلیک لە install بکە دواتر کلیک لە Reboot بکە بەمەش موبایلەکەت ئەکوژێتەوە و هەڵ ئەبێتەوە.

3- دوای ئەوەی موبایلەکەت هەڵبۆوە بچۆ Setting دواتر General دواتر Software Update ئەبینی داوا ئەکات iOS 11 دابەزێنی وە لەوێ ئەتوانی وەشانی موبایلەکەت بەرز بکەیتەوە بۆ iOS 11 بێکێشە و بە خۆڕای.

ئەمە چۆنێتی داگرتنی وە شانی iOS 11 beta 3 بوو، فەرموون تەواوی گۆڕانکاریەکانی وەشانەکە بزانن لەم ڤیدیۆیەدا


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە