لە دواین نوێکردنەوەی سناپچات تایبەتمەندیەکی دیکەی زیاد کرد کە بەکارهێنەران ئەتوانن 6 جار ڤیدیۆی 10 چرکەی بەسەر یەکەوە تۆمار بکەن و بڵاوی بکەنەوە واتە بەکارهێنەران ئەتوانن 1 خولەک ڤیدیۆ تۆمار بکەن و بە 6 سناپی 10 چرکەی بڵاوی بکەنەوە ئەم تایبەتمەندیەش بە ناوی (Multi-snap recording) ناسراوە، هەروەها تایبەتمەندیەکی دیکەی زیاد کردوە کە ئەتوانی ناوچەیەک دیاری بکەیت و ڕەنگەکەی بگۆڕی وەک لەم ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دیارە ئەم تایبەتمەندیەش بە ناوی (Photoshop-style editing) ناو دەبرێت
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS