بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەلایەن چەند ماڵپەڕێکەوە رەتدەکاتەوە.
سەرەتا بۆ وەرگرتنەوەی نمرەکان لەکاتی هاتنەوەدا
لێرە وەری بگرنەوە.
زانستی:
سەرەتا بۆ وەرگرتنەوەی نمرەکان لەکاتی هاتنەوەدا
لێرە وەری بگرنەوە.
زانستی:
وێژەیی:
کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "دەمەوێ لەڕێگەی رووداو هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتبکەمەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن و سەرجەمی ئەو هەواڵانە ناڕاستن".
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک ماڵپەڕی هەرێمی کوردستان هەواڵی راگەیاندنی ئەنجامەکانیان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، پێویستە قوتابی و خوێندکار نەکەوێتە ژێر کاریگەری "هەواڵی ناڕاستی هەموو پەیج و ماڵپەڕێک، کە ئامانجیان زیادکردنی ژمارەی سەردانکارانیانە، بۆیە لەگەڵ کۆتایی پرۆسەکە لە پەیجی وەزارەت ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوە و بە فەرمی رادەگەیێندرێت".
لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکان، کەریم لەتیف رایگەیاند، هێشتا کارەکان تەواو نەبوون، هەوڵدەدەن کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامەکان رابگەیێنن.
هەفتەی رابردوو، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ گەرمیان رایگەیاند، هەوڵدەدەن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیێنن.
رۆژی 17-7-2017، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی راگەیاند.
255 هەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە
بەسوپاسەوە وەرگیراوە لە روداو
بەسوپاسەوە وەرگیراوە لە روداو