بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی (ئیمۆجی)یەوە کۆمپانیای ئەپڵ کۆمەڵێ ئیمۆجی نوێی زیادکرد

ڕۆژی 17ی ئەیلولی هەموو ساڵێک ناسراوە بە ڕۆژی جیهانی ئیمۆجی (Emoji)، وە کۆمپانیای ئەپڵ بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە کۆمەڵێ ئیمۆجی نوێێ بڵاو کردەوە کە لەگەڵ بڵاو بونەوەی iOS11 و watchOS4 و macOS High Sierra بڵاویان ئەکاتەوە.
ئیمۆجەیەکانیش بریتین لە (ئافرەتێک تازە بووە بە دایک)، (ئافرەت بە سەرپۆشەوە)، (پیاوێک بە ڕیش و سمێڵەوە)، وە هەروەها (گەنجێک لە کاتی یاری یۆگادا) وە کۆمەڵێ ئیمۆجی دیکە کە لە وێنەکان دیارە.



وە هەر بە هۆی ئەم ڕۆژەوە ئەپڵ لە ئەپستۆر تەواوی ئەو ئەپانەی پەیوەندی بە ئیمۆجییەوە هەیە کردویەتیە لیستی سەرەکی وە هەروەها لە ئایتونس ستۆر ناونیشانی بەشێک لە فیلمەکانی بە ئیمۆجی دەربڕیوە.
ئەپڵ لە پێشەنگی هەموو ئەو کۆمپانیاکاندایە بۆ بڵاو کردنەوەی ئیمۆجی نوێ و لە پێش کۆمپانیاکانی وەکو و گووگڵ و ئەندرۆیدە.

سەرچاوە {Apple}

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە