کورتە فیلمێک بە کامێرای ئایفۆن وێنەکانی گیراوە

Related image

کۆمپانیای ئەپڵ کورتە فیلمێکی فەرەنسی بڵاوکردەوە کە لە لایەن Michel Gondry کاری دەرهێنانی بۆ کراوە لەسەر ماڵپەڕە فەرەنسیەکە و ئەکاونتی یوتوبی ئەپڵ بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، بە ناونیشانی Détour. فیلمەکە ماوەکەی 11 خولەکە تەواوی فیلمەکەش بە کامێرای ئایفۆن وێنەکانی گیراوە. دەرهێنەری فیلمەکە Michel Gondry, کەسێکی ناسراوە و چەن فیلمێکی دیکەشی هەیە وەکو:
 The Eternal Sunshine of the Spotless Mind وە The Science of Sleep

11 خولەکی ئەم فیلمە باس لەکچێکی بچوک ئەکات کە بە پاسکیلە 3 تایەکەی دوور ئەکەوێتەوە لە سەیارەی خێزانەکەیان کە بە گەشتیان ئەنجامدابوو لە کاتی پشووەکەیاندا. دواتر کچە بچوکەکە بە پاسکیلەکەی چەن میلێک ئەبڕێت هەتا بە کچێک ئاشنا دەبێت.
وە فیلمەکە بە شارەزایەکی تەواو وێنەکانی گیراوە

فەرموون ئەمەش فیلمەکە


لە هەمان کاتدا کۆمپانیای ئەپڵ 6 ڤیدیۆی دیکەی بڵاو کردۆتەوە کە خەڵکی بە کامێرای ئایفۆن وێنەکانیان گرتوە هەروەها چەن زانیەریەکی داوە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە چۆن وێنە تۆمار بکەن وەکو لەم ڤیدیۆیە دیارە


وە کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریداوە کە ئەم فیلمە بکاتە ستۆری وڵاتی فەرەنساوە تاوەکو بتوانن دایگرن ئەمەش بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بە بەرهەمەکانی ئەپڵ وێنە بگرن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە