ئایفۆن 8 تەواوی دیزاینەکەی لەگەڵ تایبەتمەندیە نوێیەکانی


ماوەیەکی زۆرە بەردەوام سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان باسی ئایفۆن 8 ئەکەن و تایبەتمەندیە نوێیەکانی بڵاو ئەکەنەوە. هەرچەنە بەشێک لە سەرچاوەکان زۆر بە زیادەوە باسی ئەکەن و شتی بۆ زیاد ئەکەن تەنها لەبەر ئەوەی بینەریان زۆربێت.
وە لەم کاتەدا جگە لەوەی تەواوی دیزاینەکەی ئاشکرا بووە وە بەشێکە لە تایبەتمەندیەکانیشی ئاشکرا بوونە بەڵام دیار نیە ئاخۆ کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی دیکەی بۆ زیاد ئەکات یاخوود نا.

سەرەتا ئەگەر باسی تایبەتمەندیەکانی بکەین:

١- Wireless Charging
بە دڵنیایەوە بارگاویکردنی پاتری ئایفۆن 8 بە ڕێگەی Wireless دەبێت واتا پێویستی بە وایەر نابێت وەک لە ئایفۆنەکانی پێشوو هەیە. ئەم تایبەتمەندیە تەواوی سەرچاوەکان جیگێریان کردوە کە لە ئایفۆن 8 هەیە.

٢- Touch ID in Display
وە هەروەها لە ئایفۆن 8 چیدیکە دوگمەی Home نامێنێت و دەچێتە ناو ڕوونما.

٣- Face ID
هەر ئەمڕۆ زۆرێک لە سەرچاوە جیهانیەکان دڵنیایان کردەوە کە ئایفۆن 8 تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری بۆ زیاد دەبێت. واتا بەکارهێنەر جگە لە بەکارهێنانی پەنجە مۆر بۆ کردنەوەی ئافۆنەکەی دەتوانی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسار بەکاربێنێ

٤- OLED Display
لە دواین زانیاریە دزەپێکراوەکان ئەوەش ئاشکرا بووە کە لە ئایفۆن 8 ڕوونمای OLED بەکار دەهێنرێت. وە زۆربەشیان باس لەوە ئەکەن کە کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ کۆمپانیای LG ڕێکەوتوە و ئەو کۆمپانیایە ڕوونمای OLED بۆ دووست ئەکات. لە ئایفۆنەکانی پێشتر ڕوونمای LCD بەکار هێنراوە.

٥- پرۆسێسەری خێراتر
وە هەروەها زۆربەی سەرچاوەکان هاوڕان لەگەڵ ئەوەی کە لە ئایفۆن 8 پرۆسێسەری A11 بەکار دەهێنرێت و خێرایەکی زیاتر ئەبەخشێ بە ئافۆنەکە. لە ئایفۆن 7 پرۆسێسەری A10  بەکارهاتووە.

٦-زیدکردنی کۆگا
واتا لە ئایفۆن 8 خەزێنەی ئایفۆنەکە زیاد ئەکرێت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئاماژەی بە بڕی زیاد کردنەکە نەداوە.

ماوەتەوە بڵێین نرخی ئایفۆن 8 زۆر گرانە و نرخەکەی بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان بۆ ئایفۆن 8 $1200 ئەبێت و بۆ ئایفۆن 8 plus $1300 ئەبێت

وە ئەم ڕاپرسیەمان بۆ ئێوەی خوێنەر داناوە هیوادارین بە پێی بڕوای خۆتان دەنگ بدەن
ئایا ئەم تایبەتمەەندیانە بەسن بۆ iPhone 8 یاخود نا؟


بۆبینینی تەواوی دیزاینی ئایفۆن 8 بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە