بەم 7 ڕێگەیە ڕزگارت ئەبێ لە خاوبونەوەی ئایفۆنەکەت


وەک لای هەموو کەس ئاشکرایە کە ئەیفۆن یەکێکە لە هەرە باشترین جۆری مۆبایل لە جیهاندا، بەڵام هەندێک جار شتەکان بە هەڵە ئەڕۆن. ئەگەر تۆ ئێستا هەست بەوە ئەکەی ئایفۆنەکەت خاوبۆتەوە ئەتەوێ ڕزگارتبێ لەو خاویە، ئەوا ئێمە 7 ڕێگەمان بۆ داناون کە ئایفۆنەکانتان لە خاوی ئەپارێزێ.

1- ڕێستارت کردنی ئایفۆن Hard Reboot
زۆربەی کاتەکان ئەتوانی بە ڕێستارت کردنی ئایفۆن بە ڕێگەی Hard Reboot ڕزگارت بێ لە خاوی ئایفۆنەکەت. لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کردارە بە شێوەیەکی خۆکارانە هەموو کێشە بچوکەکانی ئایفۆنەکەت چارەسەر ئەکات.

چۆنێتی ئەنجامدانی Hard Reboot زۆربەمان ئەیزانین ئەویش بە پەنجە ڕاگرتن لەسەر دوگمەی Power و Home بۆ ماوەی چەن چرکەیەک تاوەکو ئامێرەکە ئەکوژێتەوە و دواتر هەڵدەبێتەوە ئەو کات پەنجە لا ئەبەین. بەڵام لە ئایفۆن 7 و plus 7 پێویستە پەنجە بە دوگمەی Power و دەنگ کەمکەرەوەک بنێین وەک لە وێنەکە دیارە
hard reboot

2- بەرزکردنەوەی وەشانی ئایفۆن بۆ کۆتا وەشان کە هەیە
زۆر جار پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێ بڵاو ئەکاتەوە پاش ماوەیەک وەشانە کۆنەکان خاو دەبنەوە کە زۆربەی شارەزایانی بواری ئایفۆن و iOS دەڵێن کە کۆمپانیای ئەپڵ بە مەبەست وا ئەکات تا بەکارهێنەر وەشانی موبایلەکانیان بەرزبکەنەوە، بۆیە بەرزکردنەوەی وەشان ڕێگەیەکی دیکەیە بۆ ڕزگاربوون لە خاوی ئایفۆن.

3- ئیشپێکردنی Reduce Motion
Reduce Motion بەشێکە لە ئایفۆنەکانمان لەوەیە زۆر کەس هەستی پێ نەکردبێ وە زۆر کەسیش نەزانێ ئیشی ئەم بەشە چیە، ئیشی ئەم بەشە ئەوەیە کە لە کاتی داخستن و کردنەوەی هەر ئەپێک جوڵەیەکی ئەنیمەشنی پێ ئەدات کە لەم کاتەش بە هۆی ئەو جوڵەیەوە ئێمە هەست بە خاوی کردنەوە و داخستنی ئەپەکان ناکەین.

چۆنێتی ئیشپێکردنی Reduce Motion

سەرەتا ئەچینە ئەپی Settings
دواتر ئەچینە بەشی General دواتر لەوێ ئەم بەشە ئیش پێ ئەکەین لە وێنەکەش جوانتر ڕونکراوەتەوە

speed up iphone 1

4- خاوێن کردنەوەی ئەپەکان Clear App Caches
زۆرکات کە بۆ ماوەیەکی درێژ ئیش بە ئەپێک ئەکەین هەست ئەکەین مۆبایلەکانمان خاوبۆتەوە ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە ماوەی ئیش کردن بەو ئەپە هەموو داتاکانت ئەمێنێتەوە لە ناو ئەپەکە وە بۆ ڕێگری کردن لە خاوبونەوەی موبایلەکانمان پێویستە ئەپەکان خاوێن بکەینەوە.

چۆنێتی خاوێن کردنەوەی ئەپەکان،

 پێویستە بچینە Settings
 دواتر ئەو ئەپەی ئەمانەوێت ئەچینە سەری و خاوێنی ئەکەینەوە  وەک لە وێنەکە دیارە چۆن ئەپی Safari خاوێن ئەکرێتەوە بەو شێوەیە بۆ ئەپەکانی دیکەش بە هەمان شێوە

speed up iphone 3

5- ئیش پێ نەکردنی ئەو ئەپانەی کە لەسەری نین. Limit Background App Refresh
واتا کاتێک ئێمە ئەپی Instagram بەکاردێنین پاشان لا ئەچین لەسەر ئەپەکە بێ ئەوەی لە Multi tasking دایبخەینەوە بەم شێوەیە ئەم ئەپە هەر ئیش دەکا وە خۆشت ئەپێ تر بەکاردێنی. وە ئەمەش ئەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ئافۆنەکانمان. وە بۆ ئەوەی ڕێ لەمە بگیرن دوای هەنگاوەکانم بکەون
سەرەتا ئەچینە Settings
دواتر General دواتر Background App Refresh
دواتر ئەو ئەپانەی ئەمانەوێ ئەم کردارە نەکات ئەی کوژێنینەوە وەک لە وێنەکە دیارە
speed up iphone 4


6- ئیش پێنەکردنی شوێن دیاریکەر Location Services
زۆربەمان ئەزانین ئیشی ئەم بەش ئەوەیە کە شوێنەکانمان دیاری ئەکات وە ئیش کردنی ئەم بەشەش لەوەیە ببێتە هۆی خاوبونەوەی ئایفۆنەکانمان بۆیە ئەگەر بیکوژێنینەوە باشترە وە یان وا بکەین تەنها بۆ چەن ئەپێک ئیش بکات

چۆنێتی کوژانەوە و ئیش پێکردنی Location Services

سەرەتا ئەچینە Settings
دواتر Privacy دواتر Location Services
وە لێرە ئەتوانین بیکوژێنینەوە و ئیشی پێبکەین یان وا بکەین بۆ چەن ئەپێکی دیاری کراو ئیش کات.

7- ڕێست کردنی ئایفۆنەکانمان Rest iPhone
ئەگەر هەستمان کرد بە هیج یەکێک لەو ڕێگایانە ئایفۆنەکانمان خێرا نابێت و هەر خاوە ئەوە پێویستە ئایفۆنەکانمان ڕێست بکەین بۆ ئەوەی هەموو شتەکانمان وەکو سەرەتای لێ بێتەوە و داتا زیادەکان لا ببرێن.
وە کۆمەڵێ جۆری ڕێست هەیە پیویستە ئاگادار بین لە کاتی کردنی هەر یەکێکیان

Rest All Settings: ئەگەر ئەم جۆرە ڕێستە بکەین هێج وێنە و ژمارە موبایلێکمان ناسڕێتەوە تەنها ئەو ئیشانەی لە Settingی ئایفۆنەکانمان کردوومانە وەکو سەرەتای لێدێتەوە.

Erase All Content and Settings: ئەم جۆرە ڕێستە تەواوی داتاکان ئەسڕێتەوە کە خۆمان پێی ئەڵێین (فۆرمات عام)، واتا هەموو وێنەکانمان ئەسڕێتەوە ئەگەر ئەمجۆرە بکەین، بە تەواوی موبایلەکانمان فۆرمات ئەبێت.

Rest Network Settings: ئەم جۆرە ڕێستە تەنها پەیوەندی هەیە بە ئینتەرنێتی موبایل و سیمکارت.

Rest Keyboard Dictionary:ئەم جۆرە ڕێستە تەنها کیبۆردەکان ڕێست ئەکات.

Rest Home Screen Layout: ئەم جۆرەشیان پەیوەندی هەیە بە زانیاریەکانی سەر ڕونما و وێنەکەی.

Rest Location & Privacy: کۆتا جۆریش پەیوەندی هەیە بە شوێن دیاریکردنی موبایلەکەت و ئیشەکانی بەشی Privacy.
speed up iphone 2

وە باشترینیشیان برتیە لە جۆری یەکەم بۆ ڕزگاربوون لە خاوبونەوەی ئایفۆنەکانمان

ئەمە 7 خاڵی سەرەکی بوو بۆ ئەوە ڕێگە بگرین لە خاوبونەوەی ئایفۆنەکانمان وە ئەگەر تۆش هەر خاڵێکی دیکەت لایە ئەتوانی لە کۆمێنێت داینێی تا هەموومان سوودمەندبین.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە