دۆناڵد ترەمپ: ئەپڵ 3 کارگەی گەورە دروست ئەکات لە ئەمریکا

سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" وتی کە قسەم لەگەڵ "تیم کووک" بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەپڵ کردوە و وتویەتی کە کۆمپانیای ئەپڵ 3 کارگەی گەورە گەورە گەورە لە ئەمریکا دروست ئەکات.

Apple Australia

هەواڵەکە لە لایەن دۆناڵد ترمپەوە دراوە بە گۆڤاری Wall Street چەن کاتژمێرێک لەمەو پێش لە میانەی چاوپێکەتونیدا.
من قسەم لەگەڵ تیم کووک کردوە وە بەڵێنی پێ دام کە کۆمپانیای ئەپڵ 3 کارگەی گەورە گەورە گەورە دروست ئەکات لە ئەمریکا. وە من دووپاتم کردەوە کە هەتا ئەوان دەس ئەکەن بە دروست کردنی کارگەکان لە ئەمریکا من دەسەڵای خۆم بەکار ناهێنم وەکو سەرکەوتنێکی ئابووری. وە ئەو پەیوەندی پێوە کردم و بەڵێنی دا کە لەسەر پلانەکە ئەڕۆن.
هەتا ئەم کاتەش ئەپڵ هیچ قسەیەکی نەکردوە لەو بارەی ئەم ڕاپۆرتەی گۆڤاری Wall Street، بەڵام ئەگەر ئەم ڕاست بێت  و کۆمپانیاکە بە نیازی ئەوە بێت کە 3 کارگەی گەورە دروست بکات پێوستە چەن ئاگاداریەک بڵاو بکاتەوە پێش دەس بەکاربوون.

سەرچاوە {Wall Street Jornal}

ئەمادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە