چی وا ئەکات کە $1200 بدەی بە ئایفۆن 8؟

لای کەس شاراوە نیە کە لەم کاتەدا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکە بە دروست کردنی ئایفۆن 8، بە شێوەیەکی باشتر و گرانبەهاتر لە ئایفۆن 7s و 7s plus کە لە مانگی 9ی ئەمساڵ بڵاو ئەکرێنەوە.
iPhone Pro - Render
ئایفۆن 8 یاخود ئایفۆن پرۆ بە چەند تایبەتمەندیەکی نوێوە ئەکرێنە بازاڕ کە لە ئایفۆنەکانی پێشتر بوونی نەبوە. بە پێی نوێترین ڕاپۆرت و هەواڵە دزە پێکراوەکان سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی iPhone pro بریتین لەمانە:
  1. OLED display
  2. wireless charging
  3. facial recognition (ناسینەوەی ڕوخسار)
  4. پرۆسێسەری خێراتر
  5. بوونی Touch ID لە ناو ڕونما (شاشە)
  6. زیادکردنی زەخیرە (زاکیرە)
  7. کامێرای زۆر جوانتر لە چاو ئایفۆنەکانی پێشتر
لەم کاتە ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە iPhone pro بە دیزاینی bezel-less لەگەڵ ڕونمای OLED dispaly بڵاو ئەکرێتەوە، لە کاتێکدا کە هەردوو ئایفۆن 7s و 7s plus هەر ڕونمای LCD بەکار دێنن.
دیزاینی bezel-less بە تەنها $1200 بۆ کۆمپانیای ئەپڵ پەیا ناکات، چونکە پێشتر کۆمپانیای سامسۆنگ هاوشێوەی ئەو دیزاینەی بۆ گالاکسی 8s بەکار هێناوە.
ئەگەر ئەپڵ تەواوی ئەم تایبەتمەندیانە لە iPhone pro بەکاربێنێت هێشتا بڕی $1000 و سەروتر شتێکی ئەوەنە ئاسان نیە لای خەڵک تا ئەو بڕە پارە زۆرە بدات.

ئێمەش هەڵبژاردنێکمان کردوە تۆ ئەتوانی دەنگ بدەی
چی تایبەت مەندیەکی iPhone pro وا ئەکات کە تۆ بڕی $1200 پێ بدەی؟


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە