بەپێ ڕاپۆرتەکان لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوو بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی ئەندرۆید موبایلەکانیان گۆڕیوە بۆ ئایفۆن

Related image
بە پێی دواین هەواڵ و ڕاپۆرتەکان لە بارەی کڕینی موبایلەوە لە بازاڕەکانی جیهان لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوو ئەپڵ لە پێشەوەی هەموویانە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ئێستا ئایفۆن یاخود ئایپاد بەکار دێنن.
هەواڵە باشەکان بۆ ئەپڵ ئەوەیە کە لەماوەی ڕابردوو ژمارەی پێوانەی تۆمار کردوە لە فرۆشتنی ئایفۆن بە بەارهێنەرانی ئەندرۆید. لە ماوەی دەرچونی ئایفۆن 7 هەتا مانگی 6ی ئەمساڵ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە سەدا  14 بۆ 17ی ئەو کەسانە بوونە کە ئایفۆنیان کڕیوە. وە بەپێی ئەم داتایانە بێت ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ئێستا ئایفۆن بەکاردێنن وە ئەم ژمارەیە زیاتر ئەبێت لە کاتی دەرچونی ئایفۆنی داهاتوو.
 هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی CIRP لەو موبایلانەی کە لە ئەمریکا فرۆشراون بە ڕێژەی لە سەدا 81 هەردو جۆری ئافۆن 7 و ئایفۆن 7 plus بوونە. لەو ڕیژەیەش لە سەدا 47 بۆ ئایفۆن 7 و لە سەدا 34 بۆ ئایفۆن 7 plus.
Josh Lowitz هاوکار و هاودامەزرێنەری CIRP وتی "مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن کە ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 plus ئەگرێتەوە زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە ماوەی چارەکی سەرەتای ئەمساڵ". وە هەروەها وتی "ڕێژەی فرۆشی ئایفۆن لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 34 بوو بەڵام لە چارەکی سەرەتای ئەمساڵ لە سەدا 19 بووە.
ئەمانە بە پێی ڕاپۆرتە جیهانیەکان بوو تۆش ئەگەر بەکارهێنەری ئەندرۆید بووی پێشوو ئێستا بەکارهێنەری ئایفۆنیت یاخوود بە پێچەوانەوە لە کۆمێنت بینوسە تا بزانین لە کوردستان ڕیژەکە چۆنە.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە