کچێکی قاچاخچی لە وڵاتی چین بە 102 ئایفۆنەوە دەسگیر کرا کە لە جەستەی شاردبویەوە

کچێکی قاچاخچی لە وڵاتی چین لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کرا کە 102 ئایفۆنی لە جەستەی بەستبوو، ئەم کچە هەوڵی دابوو ئایفۆنەکان لە هۆنکۆنگەوە بەرێتە ناوچەی مەینلاند (mainland) لە وڵاتی چین چونکە نرخی ئەیفۆن زۆر هەرزانترە لە هۆنکۆنگ لە چاو وڵاتی چینەوە.
هەر چەندە ئەم کچە 102 ئایفۆنی پێ بوو بەڵام ژمارەی پێوانەی نەشکان لە بردنی ئایفۆن بە ڕێگەی نایاسای چونکە چەن ساڵێک پێش ئێستا پیاوێک 146 ئایفۆنی بەڕێگەی نایاسای بردە ناو وڵاتی چین.
وە لە ساڵی 2015 پیاوێکی دیکە بە 94 ئایفۆنەوە دەسگیر کرا کە ئەویش ویستبوی ئایفۆنەکان لە هۆنکۆنگەوە بەرێتە وڵاتی چین.
ئەم کچە جگە لەو 102 ئایفۆنە 15 کاتژمێری سەردەمیانە پێ بوو. نرخی هەموو ئایفۆنەکان دەگاتە 100 هەزار دۆلار.

وێنەی کچەکە لەگەڵ ئایفۆنەکان

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە