چەن هەفتەیەک ئەبێت کە 10 ساڵ تێئەپەڕێ بەسەر دروست کردنی یەکەم ئایفۆن، وە هەموو خەڵک بە پەرۆشن بۆ دەرچوونی ئایفۆنی نوێ.
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ 1 ملیار و 163 ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتوە، لەو ژمارەیەش لە %62 هێشتا ئیش ئەکات و بەکاردێت، واتا ئێستا 782 ملیۆن ئایفۆن ئیش ئەکات و لە ناو دەسی بەکارهێنەرانایە. لەو ژمارەیەی کە ئێستا بە کاردێن 228 ملیۆن لە وڵاتی چینە و پلەی یەکەمی گرتوە لە ڕێژە بەکارهێنەری ئایفۆن، وە 120 ملیۆن لە وڵاتی ئەمریکایە.
ئەم داتایانە پشڕاستی ئەوە ئەکەنەوە کە ئایفۆن خۆڕاگریەکی باشی هەبووە لە بەکارهێنان. لەو ژمارە زۆرەی ئایفۆن کە فرۆشراون ئایفۆن 6 زۆرترین ڕێژەی فرۆشی هەبوو بە ڕێژەی %21، وە دوای ئەویش ئایفۆن 6s دێت بە ڕێژەی %18، وەدوای ئەوانیش هەریەکە لە ئایفۆن 7 بەڕێژەی %11 و ئایفۆن 6 plus بە ڕێژەی %9 و ئایفۆن 6s plus بە ڕێژەی %8
وە هەروەها لە %85 هەموو ئەو ئایفۆنانەی ئێستا بەکار دێن iOS 10 یان لەسەرە، ئەمەش لە کاتێکدا %11 بەکارهێنەرانی ئەندرۆید وەشانی Android 7 بەکاردێنن
سەرچاوە {NEWZOO}
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS