چۆنێتی تۆمارکردنی شاشەی ئایفۆن لە iOS 11 وە ئیشکردنی دەنگەکەی

record iphone screen

لە کۆنگرەی ئەمساڵی کۆمپانیای ئەپڵ، iOS 11 نمایشکرا کە چەنەها تایبەتمەندی نوێی لە خۆ گرتبوو
وە یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتی بوو لە خزمەتگوزاری تۆمارکردنی شاشە بە بێ داگرتنی هیچ ئەپێک و لە کۆنترۆڵ سەنتەرەوە
بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەران کێشەیان هەبوو لەگەڵ ئەم خزمەت گوزاریە ئەویش بەهۆی ئەوەی کە دەنگی تۆمار ناکرد

ئێمە پێتان ئەڵێین چۆن شاشاکە تۆمار بکەن و دەنگەکەش تۆمار بێت

سەرەتا بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاریەکە پێویستە بچینە Setting دواتە Control Center لەوێ خزمەتگوزاریەکە زیاد بکەین
enable screen recording ios 11

دواتر ئەبینین لە Control Center زیاد بوە وەکو لە وێنەکە دیارە ئەتوانی شاشەی ئامێرەکانمان تۆمار بکەین بەڵام دەنگی نیە
start screen recording iphone

وە بۆ ئەوەی دەنگەکەش تۆمار بکەین ئەبێ لەسەر ئایکۆنی شاشە تۆمارکردنەکە دەس بە قورسی داگرین واتا 3D Touch بەکاربێنین دواتر وەک لە وێنەکە دیارە لە خوارەوە نوسراوە Microphone Audio ئەبێت ئەمەش خزمەتگوزاریەش On بکەین
iphone screen recording audio
کاتێ ئەمانەمان کرد ئێستا ئەتوانین بە بێ کێشە تۆماری شاشەی ئامێرەکانمان بکەین بە دەنگەوە و بە بێ کێشە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە