پوختەی تەواوی کۆنگرەی ئەپڵ

WWDC 2017 Keynote Live Stream

سڵاوتان لێبێت

وەکو ئەزانین ئەمشەو کۆنگرەی ئەپڵ کرا
کە تێیدا کۆمپانیاکە نوێترین بەرهەمەکانی خۆی بڵاو کردەوە

لە سەرەتادا باس لە Apple TV و WatchOS کرا
کە تێیدا کاتژمێری تازەی ئەپڵ بە ناوی WatchOS4 نمایشکرا
بە کۆمەڵێ تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە

دواتر بەس لە کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ کرا هەروەها وەشانی نوێ
بە ناوی High Sierra کە تایبەت مەندی 5K لەخۆ دەگرێ نمایشکرا
وە هەروەها 3 کۆمپیوتەری نوێی بڵاو کردەوە بە ناوەکانی 

iMac 21.5-Inch

iMac Retina 4K 21.5-Inch

iMac Retina 5K 27-Inch


کە هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان بڵاو ئەکرێنەوە

وە دواتر کۆمپیوتەری ناوازەی iMac Pro پێشکەش کرا
کە ئەمیان نرخەکەی لە $4999 دەس پێ ئەکات


تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆمپیوتەرە ناوازەیە ئەوەیە:
18-cores Xeon processors 
128TB of RAM and 4TB SSD
16GB of VRAM
Space Gray color

کە لە مانگی 12 ئەمساڵ ئەکرێتە بازاڕەکانی جیهان

وە دواتر iOS11 نمایشکرا کە کۆمەڵێ تایبەتمەندی ناوازە و نوێی تێدایە

بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:

iMessege

ئێستا ئەپی iMessege پشتگیری iCloud ئەکات و
ئەتوانرێ سەرجەم نامەکانت لە iCloud هەڵبگری

وە هەروەها ئەتوانی لە ڕێی ئەم ئەپەوە پارە بنێری و
پارە وەربگری کە پێی ئەوترێ Apple Pay

Siri

Siri بە تەواوی نوێکراوەتەوە و ئێستا ئەتوانرێ بە چەن زمانی
جیاواز ببیستێ و وەریان بگێڕێ 
زمانەکانیش ئەمانەن (ئینگلیزی، چینی، فەرەنسی، ئیسپانی)

Camera

ئەپی Camera بە تەواوی نوێ کەراوەتەوە بۆ iPhone 7+7Plus
وە تایبەتمەندی Live Photos وێنەی جوڵاو زیاد کراوە

Control Center
بەشی Control Center بە تەواوی نوێ کراوەتەوە وەکو لە وێنەکە دیارە

Map
ئەپی Map نوێکراوەتەوە و ئێستا پشتگیری فڕۆکەخانە و مۆڵەکان ئەکات
کە ئەمەش بۆ شوێنە بەناوبانگەکانە

Do Not Disturb Mode While Driving


ئەم بەشە بەشێکی نوێیە
ئیشی ئەم بەشە ئەوەیە کە کاتێک تۆ شۆفێری ئەکەی
هیچ ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ نایات وە ئەگەر نامەیەکت بۆ بێت
ئؤتۆماتیکی خۆی جواب ئەداتەوە و ئەڵی کە ئێستا شۆفێری ئەکەم

AirPlay 2 
کاری ئەم بەشە ئەوەیە کا ئەتوانی لە ڕێگەی ئەپی هۆمەوە 
دەس بگری بە سەر سپیکەرەکاندا (سماعە) و ئیشیان پێ بکەی

Apple Music

ئەم ئەپە نوێکراوەتەوە و ئێستا لە ڕێی ئەم ئەپەوە ئەتوانی
ڕێ بدەی بە هاوڕێکانت کە بزانن تۆ گوێ لەچی ئەگری

App Store

ئەم ئەپەش وەکو ئەپەکانی دیکە نوێکراوەتەوە و
بەشێکی تازەی بۆ زیاد بووە بە ناوی Today وەک لە وێنەکە دیارە
کە لەم بەشە سەر چەم ئەپە تازەکان و ستۆریەکانی ڕۆژت پێ ئەڵێت

وە iOS11 پشتگیری ئامێری 32bt ناکات واتە پشتگیری ئەم ئامێرانە دەکات
iPhone:
iPhone 7
iPhone 7 Plus
iPhone 6s
iPhone 6s Plus
iPhone 6
iPhone 6 Plus
iPhone SE
iPhone 5s
6th generation iPod Touch
iPad:
New 9.7-inch iPad
12.9-inch iPad Pro
9.7-inch iPad Pro
iPad Air 2
iPad Air
iPad mini 4
iPad mini 3
iPad mini 2
iPad 5
وە هەر ئەمڕۆ iOS11 بڵاو ئەکرێتەوە

وە دواتر iPad Pro 10.5-Inch نمایش کرا
کە نرخەکەی لە $649 دەس پێ ئەکات
کە تایبەت مەندی ناوازەی لە خۆ گرتوە ئیشەڵا لە داهاتوو پۆستی تایبەتی لەسەر ئەکەین

وە لە کۆتای کۆنگرەکە ئەپڵ بەرهەمێکی نوێ پێشکەش کرد
ئەویش سپیکەر (سماعە) بوو بە ناوی HomePod

کە نرخەکەی لە $349 دەس پێ ئەکات

ئەمە پوختەی کۆنگرەی ئەمشەوی کۆمپانیای ئەپڵ بوو
ئەشەڵا لە ماوەی داهاتوو بە درێژی باسی هەمووی ئەکەین

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە