سڵاوتان لێبێت
هیوامان قبوڵبوونی ڕۆژو و تاعەتەکانتانە
زۆربەمان پێویستمان بە ئەپێکە بۆ ڕیکۆردکردنی
شاشەی مۆبایلەکانمان
وە وەکو دەزانین هیچ ئەپێک نیە بۆ ئایفۆن باشتر بێت
لە AirShow بۆ ڕیکۆردی شاشە
بەڵام ئەم ئەپە لە ئەپ ستۆر نیە بۆیە ئێستا
فێرکاری چۆنێتی دابەزاندنی ئەپەکەتان بۆ ڕون ئەکەینەوە
سەرەتا پێویستمان بە کۆمپیتەر ئەبێت
وە دواتر ئەبێ AirShow داگرین بۆ کۆمپیتەرەکانمان
دواتر ئایفۆن یاخود ئایپادەکەمان کۆنێکت ئەکەین بە کۆمپیتەرەکەوە
ئەبەینە ناوی
دواتر داوای Apple ID ئەکات وە داخڵی ئەکەین و
ئەپەکە دەست ئەکا بە دابەزین
دوای ئەوەی کە دابەزی پێویستە پێشکردنەوەی ئەم هەنگاوانە
جێبەجێ بکەین
Setting-> General-> profile or Device Management-> trust
وە ئێستا ئەبێت بە بێ کێشە ئیش بکا
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن