فەیسبووک 2 ملیار بەکارهێنەری تیپەڕان

Related image

فەیسبووک یەکێکە لە پڕ بەکارهێنەرترین ماڵپەڕەکانی ناو ئینتەرنێت، لە کاتیکدا پەرە بە لایەنێکی دیکەش ئەدات کە مەسنجەرە، هەروەها بە یەکێک لە کاریگەرترین شتەکانی دا ئەنرێ لە هەسارەکەمان.

وە ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ژمارەی بەکارهێنەرەکانیان گەشتوە بە 2 ملیار بەکارهێەر. دروستکەری فەیسبووک
(مارک زوکسبێرگ) لە پەڕەی فەرمی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی چی بکەین بۆ داهاتوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە.

بڵاوکراوەکە هەر ئەوەی ئاشکرا نەکردوە کە ژمارەی بەکارهێنەران گەشتوە بە 2 ملیار بەکارهێنەر، بەڵکو ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە 1 ملیار کەس گروپی فەیسبووک بەکاردێنن مانگانە، وە زیاتر لە 800 ملیۆن کەس لایکی بڵاوکراوەکان ئەکەن ڕۆژانە.

وە کۆمپانیاکە لە پلانی دایە کۆمەڵێ تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری نوێ بۆ تۆڕەکەی زیاد بکات لە نموونەی ( سوپاس کردنی ئەو شتە باشانی کە بەکارهێنەر دایکات) واتا کاتێک یادی لەدایکبوون بۆ کەسێک ئەنێری ئەوا خۆکارانە سوپاس نەمەیەکت پێ ئەگات لە لایەن فەیسبووکەوە

بە هیوای ئەوەی کاتێکی باش و خۆش بەسەر بەرن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە