کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی 2 هەفتەدا 55 هەزار ئەپی لە ستۆری وڵاتی چین سڕییەوە

هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئەوەیان بڵاو کردەوە، کە کۆمپانیای ئەپڵ سەدان هەزار ئەپیان سڕیوەتەوە لە ئەپستۆر بە هۆی یاسا نوێیەکەی ئەپستۆر بە ناوی (Spam and clone) واتا ئەپە لێکچوەکان

Image result for app store removed apps

وە ڕاپۆرتە هەوڵیەکان ئەوەشیان بڵاو کردەوە کە بە تەنها لە ئەپستۆی چینی 58 هەزار ئەپ سڕاونەتەوە لەم چەن هەفتەیەی ڕابردودا.

لەو ژمارە ئەپەی کە سڕاونەتەوە لە سەدا 58ی یاری بووە. لە ڕۆژی 15ی 6 کۆمپانیای ئەپڵ 22 هەزار ئەپی سڕیەوە لە ئەپستۆر کە ئەمەش 6 بۆ 10 جار زیاترە لە سڕینەوەکانی ڕۆژانە، بە پێی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی (ASO 100) ئەم جوڵانەوەیە مانای خاوێنکردنەوە و دوو بارە ڕیکخستنەوەی ئەپستۆرە.

ئەمە لە کاتێکدا هەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمە دژە هێرشێکە لە لایەن ئەپڵەوە بەرامبەر (تێنسێنت Tencent)ی خاوەنی ئەپی WeChat، هەروەها ASO 100 دەڵێت کە ئەمە تەنها خاوێن کردنەوەی ئەپستۆرە و دژی هیچ کەسێک نیە بە تایبەتی.

وە ئەو ئەپانەی کە سڕاونەتەوە زۆربەی پاڵپشتی ئامێری 32bt ئەکات کە لەگەڵ iOS 11 ناگونجێن، وە ئەتوانین بڵێین کۆمپانیای ئەپڵ ئەیەوێت ئەپستۆر بسڕێتەوە لە چەن ساڵی داهاتوو لەو ئامێرانەی کە پشتگیری 32bt ئەکەن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە