سڵاوتان لێبێت
هیوامان قبوڵ بوونی ڕۆژو و تاعەتەکانتانە
وەکو هەموومان دەزانین ئایفۆن 8 مشتومڕێکی
زۆری لەسەرە لە تەواوی جیهان ئەمەش لەبەر ئەوەی ئایفۆن 7
بەو شێوەیە نەبوو کە خەڵک چاوەڕێی ئەکرد
وە لە نوێترین هەواڵدا و بە پێی ڕپۆرتێکی iDropNews
ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە قەبارەکەی گەورەترە لە ئایفۆن 7 لە هەموو ڕویەکەوە
وە وایان داناوە کە قەبارەکەی بەم شێوەیەیە
143.59 x 70.94 x 7.57mm.
ئەمە لە کاتێکدا کە قەبارەی ئایفۆن 7 بەم شێوەیەیە
138.3 x 67.1 x 7.1 mm.
وە بڵاوکراوە جیهانیەکان ئەوە ئەڵێن کە ئایفۆن 8
زۆر لە گالاکسی 8 ئەچێت وەکو لە وێنەکە دیارە
ڕای تۆ چیە لەسەر ئەوەی کە ئایفۆن 8 وەکو گالاکسی 8 بێت؟!
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن