7 به‌رنامه‌ی ناوازه‌ و نوێ بۆ ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

Header Ads

Live Tv

7 به‌رنامه‌ی ناوازه‌ و نوێ بۆ ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان

سڵاو هاوێیان

7 به‌رنامه‌ی ناوازه‌ بۆ ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان چیه‌و بۆچی به‌كاردێن له‌گه‌ڵ لینكی داگرتنی به‌رنامه‌كان..!
فه‌رموون:-
1-به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئه‌و پیتانه‌ی كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌نێو خه‌ڵك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك داوای ئه‌كرد كه‌ چۆن ئه‌و پیتانه‌ دروست كراون،فه‌رموون له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ ئه‌توانی پیته‌كان بدۆزیه‌وه
وه‌ چه‌ندین وێنه‌ی شتی تری تیایه‌ كه‌ دڵنیابن به‌دڵتان ئه‌بێ‌
یان
2-ریكۆردكردنی ڤیدیۆ به‌بێ ئاگاداری واتا به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ ئه‌توانی ڤیدیۆ ریكۆرد بكه‌ی، وا پیشان ئه‌دا كه‌ تۆ سه‌یری فیلم یا شتێكی تر ئه‌كه‌ی به‌ڵام له‌راستیدا وانیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ ریكۆرد ئه‌كا به‌بێ ئاگاداری خۆت، وه‌ سه‌وتیش ریكۆرد ئه‌كا له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكه
به‌ڵام بۆ ئه‌ندرۆید 6.0 ئه‌بێ له‌
 رێگه‌ی پێبده‌یallow all permissions
یان
3-حاسیبه‌یه‌ك كه‌ وا پیشان ئه‌دا ته‌نیا ئه‌توانی بۆ شیكاری پرسیاره‌كان به‌كاری بهێنی به‌ڵام له‌راستیدا وانیه‌ ئه‌توانی وێنه‌ یان ڤیدیۆ یان به‌رنامه‌كانی تیا بشاریه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی پێ بكا، واتا سه‌لامه‌ت تر ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بته‌وێ كه‌سێكی تر سه‌یری ڤیدیۆ یان وێنه‌كان یان هه‌ر شتێكی تر نه‌كا ته‌نیا خۆت بتوانی سه‌یری بكه‌ی
یان
4-شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی خێراو جیاواز ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌وڵ ئه‌دا ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ت درێژ بكاته‌وه‌ و له‌هه‌ر زیانێك بیپارێزێ، وه‌  زانیاری ته‌واوت پێ ئه‌دا له‌سه‌ری پاتری مۆبایله‌كه‌ت واتا رێژه‌ی سه‌دی پاتریه‌كه‌ هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی پاتریه‌كه‌ یان ڤۆلتاجه‌كه‌
یان
5-ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زۆر جیایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر كه‌ تا ئێستا به‌كارتان هێناوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ وێنه‌ی شتی تر به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌توانایدایه‌ هه‌موو شتێكی نێو مۆبایله‌كه‌ت بشارێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ناوه‌كان و نامه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ت ، وه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری تیایه‌ وه‌كوو:
-براوسه‌ری تایبه‌تی تیایه‌ كه‌ ئه‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاری بهێنی وه‌ دوای داخستنی پیچ پاشماوه‌یه‌ك (هیستۆری) له‌دوای خۆی به‌جێناهێلێ
-هه‌ڵگرتنی داتاو زیانیاریه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ت واتا (باك ئه‌پ) كردنیان وه‌كوو وێنه‌ یان ڤیدیۆ یان ناوه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ت یان نامه‌كان....
-دروستكردنی به‌شێكی ساخته‌ (فه‌یك) بۆ وێنه‌و ڤیدیۆ یان ناوی بۆ هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر
-ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر بیه‌وێ وێنه‌یه‌ك یان ڤیدیۆیه‌ك بكاته‌وه‌ به‌ڵام وشه‌ی نهێنیه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه‌ لێدا ئه‌وا وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چ كه‌سێك بووه‌ ویستوویه‌تی سه‌یری زانیاریه‌كانت بكا
یان
6-دۆزینه‌وه‌ی كامێرا شاراوه‌ یان مایكرۆفۆنی شاراوه‌ی نێو پۆل یان له‌ ژوره‌كان یان له‌هه‌ر شوێنێكی تربی پێویست به‌ ترس ناكا بڵێی كامێرا یان هه‌ر شتێكی تری لێبێ كه‌ شاردرابێته‌وه‌ ، له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ئه‌توانی ئه‌م كامێرایه‌ یان مایكرۆفه‌نه‌ بدۆزیه‌وه‌ یان بزانی كه‌ ئه‌و شوێنه‌ كامێرا و مایكرۆفۆنی لێیه‌، وه‌ دڵنیابن ئێوه‌ كه‌شف نابن كاتێك هه‌ڵده‌ستن به‌دۆزینه‌وه‌ی كامێراكه‌ یان مایكرۆفۆنه‌كه‌، دڵنیابن هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی كار ئه‌كا
یان
7-گۆرینی شوێنه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ساخته‌ واتا (فه‌یك) كه‌ وا پیشان ئه‌دا له‌ رووسیای به‌ڵام له‌راستیدا وانیه‌ تۆ له‌ ماڵه‌وه‌ی یان له‌شوێنێكی تری ،  ئه‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان فێل له‌ هاورێكانت بكه‌ی له‌رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌
یان
.
تكایه‌ رێز له‌ ماندوبوونم بگرن

به‌هیوای سوود
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من محمد بهرام له‌ ساڵی 2012 تێكه‌ڵاوی ته‌كنۆ‌لۆژیابووم و خزمه‌تی ئه‌و بواره‌م كردووه‌ و ئه‌دمینم له‌ ماڵپه‌ری ماڵێك بۆ ته‌كنۆ‌لۆژیا.