12 به‌رنامه‌ی ناوازه بۆ ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

12 به‌رنامه‌ی ناوازه بۆ ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان

سڵاو هاورێیان

12
به‌رنامه‌ی ناوازه‌ كه‌ زۆربه‌تان نه‌تان دیوه‌ و له‌وانه‌یه‌ زۆریش پێویستان پێی هه‌بێ - لینكی به‌رنامه‌كان له‌گه‌ل كاره‌كانیان چیه‌ و بۆچی به‌كاردێن
-:فه‌رموون به‌رێزان

1- لادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فۆڵۆومان كردومان وه‌ زانینی زۆربه‌ی زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌ انستاگرامه‌كه‌ت - به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازو نوێیه‌ Followers Assistant
یان
2- پاراستنی پاتری مۆبایله‌كه‌ت و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر پاتری مۆبایله‌كه‌ت- به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازو نوێیه‌ Battery Lifespan Extender
یان
3- كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان یان هه‌ر شتێكی تر كه‌ بته‌وی ته‌نیا به‌ نووسینی پیتی سه‌ره‌تای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ یان هه‌ر شتێكی تر سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ Finger Gesture
یان
4- ته‌نیا به‌ دووجار ده‌ست لێدان ئه‌توانی مۆبایله‌كه‌ت بگوژێنیه‌وه‌ یان پێی بكه‌ی Double Tap Screen on and off
یان
5- كاتێك مۆبایله‌كه‌ت له‌ شوێنێت له‌بیر ئه‌چێ یان له‌سه‌ر مێز یان له‌ ژورێك چۆن ئه‌یدۆزیه‌وه‌؟
له‌رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ته‌نیا به‌ لێدانی فیكه‌ یان دانانی پاسۆرد له‌گه‌ڵ فیكه‌ وه‌ ئه‌توانی ئه‌و جۆره‌ فیكه‌یه‌ هه‌ڵبژێری كه‌ ئه‌ته‌وێ وه‌ له‌گه‌ڵ لێدانی فیكه‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌ست به‌ جوڵان ده‌كا- به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازو نوێیه‌ whistle phone finder
یان
6- كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ته‌نیا له‌رێگای ووتنی ناوی به‌رنامه‌كه‌ یان نووسینی ناوی به‌رنامه‌كه‌ وه‌ چه‌ند كارێكی تری تێدا ئه‌كرێ- به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازو نوێیه‌ Extreme- Inspired by Jarvis
یان
https://apkpure.com/extreme-inspired-by-jarvis/com.multiverse.jarvis
7- تۆماركردنی ده‌نگ به‌ نهێنی كه‌ ئه‌مه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا هه‌ره‌شه‌یان لێ ئه‌كرێ یان به‌ته‌مای كارێك بن به‌ نهێنی ئه‌توانن ده‌نگه‌كه‌ تۆمار بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك هه‌ستی پێ بكه‌و ئاگاداری بێ وه‌ به‌ كوالێتیه‌كی به‌رز ئه‌م ده‌نگه‌ ریكۆرد ئه‌كا به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك،وه‌ چۆنیه‌تی كار پێ كردنه‌كه‌ی ته‌نیا له‌ رێگه‌ی دوگمه‌یه‌كه‌وه‌یه‌ ئه‌توانی له‌وكاته‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێ چاڵاكی بكه‌ی Secret Voice Recorder
یان
8- داگرتنی وێنه‌ به‌ كوالێتی HD و جۆره‌ها وێنه‌ی تیایه‌ كه‌ دڵنیابن به‌ دڵتان ئه‌بێ Superhero Wallpapers HD
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.techwindow.superhero
یان
9- به‌رنامه‌یه‌ی دژه‌ دزی - هه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێك له‌و مۆبایله‌ت بكا یان هه‌ر شتێك بكاته‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت ئاگادارت ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ چ شوێنێكه‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌سه‌ چ كارێكی كردووه‌ Secret Control - Anti-theft
یان
10- كاتێك یه‌كێك ده‌ست له‌ مۆبایله‌ك ئه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ ئاگادار بی - ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌و كاته‌یا كه‌سێك ده‌ست له‌و مۆبایله‌ ئه‌دا ده‌ست ده‌كا به‌ زه‌نگ لێدان راسته‌وخۆ ئاگادارت ئه‌كاته‌وه‌ Don't Touch My Phone
یان
11- كاتێك یه‌كێك هه‌وڵی دزینی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌دا یان بیه‌وێ هه‌ر شتێكی تری لێبكا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ راسته‌وخۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست پێ بكا وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گرێ له‌گه‌ڵ شوێنی ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ له‌و شوێنه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت ئه‌ینێرێ CrookCatcher - Anti Theft
یان
12- مۆبایله‌كه‌ت وه‌كوو كامێرا لێبكه‌-ئه‌توانی له‌رێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ چاودێری بخه‌یه‌ سه‌ر كامێراكان (سه‌یری كامێراكان بكه‌) ئه‌و كامێرایه‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێ
یان
.
تكایه‌ رێز له‌ ماندو بوونم بگرن
.
به‌هیوای سوود
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من محمد بهرام له‌ ساڵی 2012 تێكه‌ڵاوی ته‌كنه‌لۆژیابووم و خزمه‌تی ئه‌و بواره‌م كردووه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئه‌ندرۆیدم و له‌ بواره‌كانی فیس بووك و كراكینگ كار ئه‌كه‌م