سەرقاڵی بەردەوام سوودی دەبێت بۆ تەندروستی یان زیان ؟




سەرقاڵی بەردەوام سوودی دەبێت بۆ تەندروستی یان زیان ؟


ژیان قورس و ئاڵۆز بوە و زۆركات مرۆڤەكان ئەوەندە سەرقاڵ دەبن بەهۆیەوە هەندێك شت لەبیر دەكەن ، بەڵام  هەندێكجار  ئەو سەرقاڵیە زۆر بەسوود تر دەبێت بۆ تەندروستی لەچاو بێكاری   .

سوودەكانی سەرقاڵی بەردەوام :

ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوە نوێیانەی كە زاناكان پێی گەیشتوون ئەوەیە ئەو كەسانەی ڕۆژانە كاری زۆر دەكەن و پرۆگرامی كاركردنیان هەیە لەڕووی مێشك و دەرونیەوە زۆر تەندروست ترن لەچاو ئەو كەسانەی كاریان نیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرقاڵی نا تەندروست و بێ پرۆگرام دەبێتە هۆی دودڵی بەردەوام و تێكچونی باری دەرونی كەسەكەو بەشێوەیەكی خراپ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی .

زاناكان ئەوەشیان ئاشكرا كردوە كە سەرقاڵی بەڵام كاتێك كارەكان بەشێوەی پرۆگرامێك بڕوات ئەوە مێشكی مرۆڤ و توانای بیركردنەوەی فراوانتر دەكات  و ئەمەش بە گوێرەی تەمەن جیاوازی نیە  و هاوشێوەیە .

ئەو كەسانەی كاریان نیە زۆركات تەنها خوو دەگرن بە خواردنی خۆراك و تەماشاكردنی تیڤی و بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشەی تەندروستی بۆ كەسكە و قەڵەوی ، بۆ ئەوەی خاوەنی جەستە و مێشكێكی چالاك بیت هەوڵبدە كاربكەیت و كارەكانیشت بەگوێرەی پرۆگرام ڕێكبخە .

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە