سڵاو هاوڕێیان
ئەپڵ بە فەرمی وەشانی iOS10.2.1 بڵاو کردەوە
پاش هەفتەیەک لە بڵاو کردنەوەی بێتا 4
ئەوەی جێگەی باسە لەم وەشانە نوێیە
گۆڕانکاریەکی وا نەکراوە
زیاتر بایەخیان بە زیادکردنی سکوێریتی داوە
وە بۆ ئەو کەسانەی چاوەڕێی جەیلبرێک ئەکەن
واباشترە وەشان بەرزنەکەنەوە و لە وەشانی
iOS10.2 بیهێڵنەوە
هەرچەندە هیچ هەواڵێکی فەرمی نیە کە کەی
جەیلبرێک بڵاو ئەکرێتەوە
بەڵام دروستکەری جەیلبرێکی iOS10 ئەم هەواڵەی
بڵاو کردۆتەوە کە وەشان لە iOS10.2 بهێڵنەوە
بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 7 وەشان لە iOS10.1.1
بهێڵنەوە چونکە بە قسەی هەمان کەس
جەیلبرێکی iOS10.2 بۆ ئایفۆن 7 نابێت
بەهیوای سود
ئامادەکردنی:مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS