ئینستاگرام ئەم تایبەتمەندیەش زیاد ئەکات

Image result for instagram

سڵاو هاوڕێیان
دوای ئەوەی ئینستاگرام 
بڕیاریدا لایڤ بۆ ئینستگرام زیاد بکات 
لە ئێستاشدا ئەو تایبەتمەندیە لە زۆر شوێن بەردەستە بۆ بەکارهێنەران

لە دواین هەواڵیان گەشپێدەرانی ئینستاگرام ئەوەیان ئاشکرا کرد
دوای ئەوەی لایڤ بەشێوەیەکی تەواوی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستبوو
تایبەتمەندیەکی دیکەش زیاد ئەکەن

ئەویش سەیڤ کردنی وێنە و ڤیدیۆ هاوشێوەی فەیسبووک

بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئەگەر لەو کاتەدا نەیویست سەیری ئەو وێنەیە یان ڤیدیۆیە بکات
یاخود ویستی هەر کاتێک بێت بە ئاسانی بیدۆزێتەوە 

ئەوا ئەتوانێ سەیڤی بکات بۆ ئەوەی دواتر سەیری بکاتەوە

وەهەروەها ئەم کردارەش بە زیادکردنی ئایکۆنێک ئەبێت
لەبەشی ڕاست خوارەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک وەکو لە وێنەکەدا دیارە


ئەم تایبەتمەندیەش لە ڤێرژنی 10.2 زیاد ئەکرێت و لەم ڕۆژانەشدا زیاد ئەکرێ

ئامادەکردنی:مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە