سەرتەسوڕمێ لەم ئەپە تازەیەی فەیسبووک

Image result for facebook events app

سڵاو هاوڕێیان

لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ئەپەی فەیسبوکمان نەبینیبێ
کە بەکار ئەهێنرێ بۆ ڕوداوەکان و زۆر شتی تر

لەوانەیە ئێستا تۆ بڵێی ئەم ئەپە چیە وا ئێمە بەو شێوەیە وەسفی ئەکەین؟
فەرموو وەڵامەکەی وەرگرە

ئەم ئەپە زۆر شتی فەیسبووکی تیایە
بەڵام بە شێوەیەکی جوانتر و تایبەتمەنتر

ئەم ئەپە تایبەتە بە ڕوداوەکانی تۆو و جیهان
هەموو ڕوداوەکان ئەتوانی لەم ئەپەوە بزانی

بۆ نمونە یاریەکانی ڕۆژ
مردن و لەدایکبونی کەسە بەناوبانگەکان
شوێنەکانی دەوروبەرت
وە هەروەها یادگاریەکانی بەکارهێنەر لە فەیسبووک
بۆ نمونە پێت ئەڵێ تۆ ساڵێک یاخود چەن ساڵێک پێش ئێستا
لەگەڵ ئەم کەسە بون بە هاوڕێ لە فەیسبووک یان ئەم وێنەیەت پۆست کردوە
یان ئەم پەیجەت لایک کردوە یان چویتە بۆ شوێنێک

وە کاتێک ئەچی بۆ شوێنێک وەکو ئەپی سایجیک هەموو شوێنەکانت پێ ئەڵێ
ئەمەش زۆر یارمەتی کەسێک ئەدا ئەگەر شارەزا نەبێ
وەکو چێشت خانەو بەنزینخانە و زۆر شتی تر

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئەوەیە
ئەوشتانەت پێ ئەڵێ کە تۆ ئەتەوێ

بۆ نمونە کاتێ سەرەتا ئەم ئەپە ئەکەیتەوە 
پێت ئەڵێ تۆ حەزت لە چیە یاخود حەز بە چی ئەکەی

وەکو مۆسیقا و وەرزش و فیلم و خواردن و کتێب و زۆر شتی تر
وە کاتێک تۆ ئەو شتانی حەزت پێیە دیاری ئەکەی
هەموو ڕۆژێک پێت ئەڵێ کە ئەم شتانە هەیە
بۆ نمونە ئەگەر وەرزش هەڵبژێری پێت ئەڵێ ئەمڕۆ ئەم یاریانە هەیە
لە هەموو جۆرە یاریەک

یەکێکی تر لە تایبەت مەندیەکانی ئەوەیە
کە خۆی بە دور ئەگرێ لە پۆستەکانی فەیسبوک
چونکە ئیشی ئەم ئەپە تەنها ئەوەیە کە ڕوداوەکان بە تۆ بگەیەنێ
لە ڕابردوو و داهاتوو و کاتی بەکارهێنانیدا

ئەمانە چەن تایبەتمەندیەکی ئەم ئەپە بوو
وە بەدڵنیایەوە زۆر شتی دیکەی تیایە کە بەکارهێنەر ئەیەوێ
وە دڵنیام ئەگەر دایگرن زۆربەتان بە دڵتان ئەبێ

تێبینی:ئەم ئەپە تەنها بۆ سیستەمی iOS ئەبێ
هێشتا بەردەست نیە بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بۆ داگرتنی ئەپەکە ئەم بەستەرە داگرە

ئامادەکردنی:مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە