سڵاو هاوڕێیان
لە سەرەتای مانگی ڕابردوو
کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەندارێتی ئینستاگرامیش دەکات
ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لایڤ بۆ ئینستاگرام زیاد ئەکەن
لە ئێستا ئەو خزمەت گوزاریە بەردەستە بەڵام بۆ هەموو بەکارهێنەران نا
وە لە نوێترین هەواڵ ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە
ئێستا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەستە
لایڤ لە ئینستاگرام خزمەتگوزاریەکی تازەیە
(Stories) بەکارهێنەران ئەتوانن لە بەشی چیرۆک
کە خۆمان بە سناپی ئینستا زیاتر تێ ئەگەین
بەکارهێنەر ئەتوانێ بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە دەنگ و وێنە پەخش بکا
ئامادەکردنی:مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن