لەبەر 8 هۆکار ئێمە پێویستمان بە سیدیایە بۆ iOS10

ios 10 jailbreak

سڵاو هاوڕێیان

لە iOS10 گۆڕانکاری زۆرکرا لە سیستەمەکانی ئەپڵ
وەکو لوک سکرین و ئیفێکتەکانی ئای مەسج وهتد...
وە لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە ڤێرژنی ئامێرەکانمان بەرزکردەوە

وە لەگەڵ دەرچونی هەر ڤێرژنێکی تازە سیدیای بۆ دروست کراوە
بەڵام زۆر جار ئێمە ڤێرژنەکانمان بەرزکردۆتەوە و
چاوەڕوانی ئەوە بوین کە سیدیا بۆ ڤێرژنە تازەکان بێت

لێرە باسی 8 هۆکار ئەکەین بۆچی ئێمە پێویستمان بە سیدیایە بۆ iOS10؟

١- دەسکاری کردنی ئەپەکان
زۆربەی ئەو ئەپانەی کە هەن لە سیستەمەکانی ئەپڵ بەکارهێنەر ناتوانێ بە دڵی خۆی ئیشی پێ بکات
بۆ نمونە لە ئینستاگرام ناتوانین یاخود بە شێوەکای نا ڕەحەت ئەتوانین ڤیدیۆ ئاخود وێنە
سەیڤ بکەین
بەڵام لەڕێگەی سیدیاوە ئەتوانین ئەپەکان بەو شێوەیە لێ بکەین کە خۆمان ئەمانەوێ

٢- فایل مەنێجەر
یەکێک لەو پێویستیانەی کە تا ئێستا بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ نیا بریتیە لە فایل مەنێجەر
بەڵام لە ڕێگەی سیدیاوە ئەتوانی ئەوەشمان دەسکەوێت بۆ نمونە (iFile) کە یەکێکە لە
فایل مەنێجەرە زۆر باشەکان

٣- ڕوکاری لوک سکرین
وە هەروەها لە ئامێرەکانی ئەپڵ ناتوانین یاخود ئەتوانین گۆڕانکاری زۆر کەم بکەین لە
لوک سکرینی ئامێرەکان
بەڵام لە ڕێگەی سیدیاوە ئەتوانین بە دڵی خۆمان شێوە و قەباری ئەپەکان بگۆڕین
وە هەروەها دەسکاری لوکسکرین بکەین

٤- لە خزمەتگوزاریەکانی iOS10 بێبەش نەبین
وەکو پێشتر باسمان کرد iOS10 گۆڕانکاری زۆری تیا کراوە بە تایبەتی بۆ
ئایفۆن 6s و بەرەوسەر
بۆیە لە ڕێی سیدیاوە ئەتوانین هەمان ئەو خزمەتگوزاریانەمان دەسکەوێ کە بۆ ئامێرەکەی تۆ نابێت

٥- پاراستنی ئەپ و یاریەکانمان
زۆربەمان نامانەوێ کە ئەو ئەپەی خۆمان بەکاری دێنین کەسی تر بەکاری بێنێت
بۆ نمونە زۆربەمان پێویستمان بەوەیە کە پاسوۆرد بخەینە سەر بەر ئەپەکان
بەڵام هیچ شتێکی وا نیە بە بێ سیدیا بکرێ بەڵکو لە ڕێی سیدیاوە ئەتوانین زۆر بە ئاسانی ئەم هەنگاوە بە جێ بهێێنین

٦- گۆڕینی فۆنتی سیستەمەکانی ئەپڵ
لەوانەیە زۆریکمان ئەم جۆرە فۆنتەی ئامێرەکانی ئەپڵمان بە دڵ نەبێت و وەناشتوانین بیگۆڕین بەڵام لە ڕێی سیدیاوە ئەتوانین زۆر بە ئاسانی چی فۆنتێکمان بوێت دای بنێین بۆ سیستەمی ئامێرەکانمان

٧- بەدەست هێنانی ئەو ئەپ و یاریانەی کە بە پارەن
زۆرێک لەو ئەپ و یاریانەی کە بەکار‌هێنەر پێوستی پێیەتی بە پارەن وە لە وڵاتی خۆشمان زۆربەمان ئامادە نین بە پارە بیکڕین بەڵام لە ڕێگەی سیدیاوە ئەتوانین بە ئاسانی زۆرێک لەو ئەپ و یاریانە کە بە پارەن دەسمان کەوێ

٨- هاکی بەشێک لە یاریەکان
وە هەروەها لە ڕێگەی سیدیاوە ئەتوانین هاکی کۆمەڵێک یاری بکەین 
بە تایبەتی ئەو یاریانەی ئۆفلاینن

ئەمانە کۆمەڵێ هۆکاری باشن
کە ئێمە پێویستمان بە سیدیایە بۆ iOS10

وە ئەگەر تۆ لە سیدیا نازانی یاخود ئەتەوێ باشتر بیت
ئەوا لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن کە زۆربەی شتەکانی سیدیای تیا ڕونکراوەتەوە

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە