سڵاو هاوڕێیان
ئەمڕۆ بەرواری ١٦/٩/٢٠١٦ کۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنی تازەی IOS 10.0.2 وەشان
کە چەند تایبەتمەندیەکی تازەی لەخۆ گرتوە ئەوانیش:
١-چارەسەرکردنی کێشەی هێدفۆن کە کێشەی تێدا بو لە وەشانی پێشوو
٢-چارەسەر کەردنی لەخۆوە دەرچون لە ئەپی (photos) کە لە لای هەندێک بەکارهێنەر وای لێهاتبوو کاتێ
(iCloud Photo Library) ئیش پێکردبوو
٣-چارەسەرکردنی کیشەی نەکرانەوەی چەن ئەپێک لە وەشانی ڕابردوو
بۆیە ئەگەر ئایفۆن یاخود ئایپاد و ئایپۆدەکانتان یەکێک لەم کێشانەی هەبوە
ئەوا ڤێرژنی ئامێرەکەتان بەرز بکەنەوە
وە ئەگەر هیچ یەکێک لەم کێشانەی نەبوە ئەوا تۆ ئازادی لە بەرزکردنەوەی یاخود نا
وە بەرزکردنەوەی ڤێرژن بە 2 ڕێگەیە
١-کاتێ لە ئامێرەکت دەربچێ و داوای بکات وەکو وێنەکە

لەم کاتەدا تۆ ئەگەر ویستت دەتوانی تاب بکەی لەسەر (Download and Install)
بەمەرجێ شەحنی ئامێرەکەت لە سەدا 50 کەمتر نابێ
٢-وە ئەتوانی لە کۆمپیوتەر ئەم وەشانە نوییە داگری و دواتر لە ڕێگەی (iTunes) ڤێرژنی ئامێرەکەت بەرزبکەیتەوە
ئەگەر تۆ ڕێگەی دووەم هەڵئەبژێری فەرموو لە ڕێگەی ئەم بەستەرە جۆری ئامێرەکەت دیاری بکە پاشان
جۆری وەشانەکە دواتر دایبەزێنە وەکو لە وێنەکە دیارە