ئەتەوێ ڤێرژنی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت بکەی بە IOS 10 بەڵام دوو دڵی فەرموو هەموو گۆڕانکاریەکانی ئەم ڤێرژنە بزانە


فەرموون هەموو گۆڕانکاریەکانی IOS 10 بزانە

Image result for ios 10




1- گۆڕانکاریەکانی ئەپی (imessage)

لەم ڤێرژنە لەکاتی ناردنی نامەدا ئەتوانی خۆت شت بنوسی لە جیاتی کیبۆرد 


کاتێک پیرۆزباییەک ئەنێری لاگەڵیا ئەنیمەیشن ئەڕوا


ئەتوانی وێنە بنێری لە نامەدا


ئەتوانی یەک تاب داگری بۆ ناردنی لایک 


ئەتوانی ئیمۆجی بنێری لە نامەدا 


گۆڕانکاری (وشە و ئیمۆجی) واتە کاتێ بە زمانی ئینگلیزی ئەنوسی لە کاتی نامە ناردندا
کۆمەلێ وشە کە بەڕەنگی سور هێما کراوە ئەگەر تابی لەسەر بکەی ئەبێ بە ئیمۆجی


ئەتوانی وێنەی جوڵاو بنیری


وە ئەتوانی ڤیدیۆ بنیری وە دەسکاریشی بکەی


2-گۆرانکاریەکانی ئەمی (map)

ئەتوانی (siri) ئیش پی بکەی لەم ئەپە 


شوێنی زیاتر کراوەتە ئەپی (map)


کاتێ ئەتەوێ بۆ شوێنێک بڕۆی لە ئەپی (map) شوێنەکە دیاری بکە خێراترین ڕێگەت بۆ هەڵەبژێرێ


وە هەموو ئەو شوێنانەت بۆ دیاری ئەکات کە نزیکی تۆن
وە ئەگەر یەکێیان دیاری بکەی پێت ئەڵێ چەنێک دوری لەو شوێنە


3- ئەپی (home) 

لەم ئەپە نوێیەدا ماڵی خۆت دیاری ئەکەی وە ئەتوانی لە ڕێی ئەم ئەپەوە
دەرگا بکەیتەوە و گڵۆپ هەڵ بکەی وە زیاتر ئەم ئەپە بۆ وڵاتی ئێمە نابێ


4- ئەپی (Music) 

گۆڕانکاری تەواو کراوە لە دیزاینی ئەپی (Music)


5- لە IOS 10 تەنها بە هەڵگرتنی موبایلەکەت یاخود تابلێتەکەت
شاشەی موبایلەکە هەڵەبێ
واتا پێویستت بە تابی (home) یاخود (on,off) نابێ 

وە هەروەها ئاگاداریەکانت بەشێوەیاکی جیاواز نیشان ئەدا


6- لەم ڤیرژنە 3D touch لەسەر زۆربەی ئەپەکان بەردەستە 


7- ئاگادارکردنەوەکانی ئەپی (message) بە شێوەیەکی گەورەتر دەرەکەوێ


8- زیاد کردنی کۆمەڵێ تایبەتمەندی بۆ خێرا نوسین


9- گۆڕانکاری تەواو کراوە بۆ ئەپی (NEWS)


10- گۆڕانکاریەکانی ئەپی (photos)

 ئەتوانی گەڕان ئەنجام بدەی لە ئەپی (photos) 


وەهەروەها زیادکردنی تایبەتمەندی یادگاریەکان بۆ ئەپی (photos)


11- زیادکردنی چەن تایبەتمەندیەک بۆ (apple pay)


12- ئێستا ئەتوانی بە زیاتر لە زمانێک بنوسی لە یەک کاتدا و بەبێ گۆڕینی کیبۆرد


13- ئەتوانی ئەو ئەپانەی کە خۆیان لە ئامێرەکت هەن بیانسڕیتەوە

                                       Image result for ios 10

14- باکگراوندی ئەپی کاتژمێر گۆڕاوە بۆ ڕەش


15-بەشی Control Center گۆڕانکاری تەواوی بەسەرا هاتوە


ئەمەش سەرجەم گۆڕانکاریەکانی IOS 10  بوو 

ئامادەکردنی:مەشخەل سەرپەرشتیاری بەشی ئایفۆن

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە