نھێنی پیشە سازییە زەبەلاحەکەی جیھان ! سێکس و پۆرنۆگرافی


پۆرن ئەو ماددەیەی خاوەنی بەرزترین ڕێژەی ئالودە بووانە لە ناو ماددە ئالودە کەرەکاندا !. پۆرن ئەو پیشە سازییەی کە لە ئێستادا قازانجێکی مادی بێ شوماری بۆ بەرھەم ھێنەران و سەرپەرشتیاران و بەڕێوبەرانی ئەو بوارەی ھەیە . وە بووەتە ھۆی زیانێکی زۆر بۆ جیھان . ئەم پیشە سازییە لە پشت پەردەو کامێراکانەوە خاوەنی نھێنیەکی زۆری شاراوەیە لە بینەرانی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە. پیشەسازییەک کە بووەتە ھۆی وێران کردنی مرۆڤ و بە تایبەت گەنج و ئاڵوده‌بوون و نه‌خۆشی شاراوه‌ی هه‌مه‌ جۆر و تێک دانی شیرازەی خێزان و نەھێشتنی ڕه‌وشت و تێک دانی وڵات بە گشتی !. کاتێک زیاد لە %80ی پیاوان بە شێوەیەکی گشتی و زیاد لە نیوەی ئافرەتانی جیھان مانگی جارێک سەیری ڤیدیۆی پۆرن دەکەن ، لە چوار چێوەی ماڵەکاندا سه‌دان ملیۆن کەس تەماشای ڤیدیۆی پۆرن دەکەن کە چەند کەسێکی ڕوت چەندەھا جۆری سێكس ئەنجام دەدەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە تەماشا کردنی ئەم گرتانە تا وا دەکات کە مێشکی کەسەکە تێکەڵ ببێت لاواز ببێت تێک بچێت ..ھتد . ئەمە ڕێگایەکی خێرایە بۆ تێکدانی شیرازەو نەھێشتنی ئەخلاق لە نێوان مرۆڤەکاندا.
واتای وشەی پۆرنۆگرافی : وشەی پۆرن بۆ یەکەم جار لە ساڵی  1857دا بەکار ھێنراوە پۆرنۆگرافی بە لاتینی “pornographia ” کە کورت کراوەکەی porn ە . ئەم وشە دەلالەتە بۆ ھەر بابەتێکی چاپکراو یان بینراو وەک وێنە و چیرۆک و ڤیدیۆو یاری . کە باسکردنێکی ئاشکرای تێدا بێت بۆ نیشاندانی ئەندامەکانی جنس یاخود چالاکی جنسی ، وە ئامانجی کەم کردنەوەی ھەستی جنسییە لەلای کەسەکە !.
مێژووی پۆرنۆگرافی :
پۆرنۆ گرافی مێژوویەکی دێرینی ھەیە ، شارستانیەتەکان بە شیوازی جیاواز ڕێگایەکیان دۆزییوەتەوە بۆ تۆمارکردنی پۆرن ، دەتوانرێت بکرێت بە چەند قۆناغێک مێژووی پۆرنۆگرافی ئەوانیش : ھەڵکۆڵین و داتاشین لەسەر بەرد و دیواری ئەشکەوتەکان ودروست کردنی پەیکەر و پاشان وێنە کێشان لەسەر دیوار و کاغەز و دواتر چاپەمەنی و پاشان فۆتۆگرافی دواتر بۆ سینەما و فیلیم دەرھێنان و دواتر دامەزراندنی گۆڤاری پلەی بۆی کە بووە ھۆی کرانەوەی درگایەکی گەورە بە ڕوی بوارەکەدا و پاشان ئامێرەکانی VCR و پاشان کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت کە پۆرنۆگرافیان بردووەتە لوتکەی بازرگانیەکان وە لە ئیستادا زیاتر ھەوڵ دەدرێت بۆ کردنەوە و دروست کردنی چەندین جۆری تری تەکنەلۆجیا بۆ زیاتر گەشەدان بە بوارەکە . مرۆڤایەتی ھەموو توانا و تەکنەلۆجیایەکی بەکار ھێناوە بۆ ئەم بوارە بە درێژای مێژوو و بە پێی قۆناغەکانی مێژوو کەسانی تایبەت بەو بوارە ھەستاون بە دروست کردن و بەرھەم ھێنانی ئامێر و ئامرازی پێویست بۆ برەودان بە بوارەکە و فراوان کردن و زیاد کردنی ھەوادارانی .
وەک ئەوەی باسکراوە مێژوویەکی دیار و ڕون نیە کە سەرەتای ئەم بابەتە دیاری بکات بەڵام مێژووی پۆرنۆگرافی بە  30000 ساڵ مەزەندە دەکرێت، یەکێک لە بەڵگەکانی مێژووی ئەم بوارە پەیکەری ” ڤینۆس ویڵندۆرف ” بە کۆنترین جەستەی ڕوتی پیشاندراو دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان 25000 بۆ 28000 ساڵ بەر لە زاین کە لە ساڵی  1908 دۆزراوەتەوە لە نەمسا . لە ساڵانی دواتریشدا چەندین پەیکەری تری ھاوشوێوە دۆزراونەتەوە ” بەڵام بە تەواوی نەسەلمێنراوە ئایا ئەم پەیکەرە بۆ بواری جنسی بەکار ھێنراوە یاخود نا ! ” ..ڕۆمانەکان و ميصرییەکان و یۆنانیەکان و وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا بێ بەش نەبون لەم بوارەدا . لە میصر پارچەیەکی دێرینی بە دەست دروست کراوی تێدا دۆزرایەوە لە سەدەی نۆزدەدا کە ناونراوە بە ” گۆڤاری پیاوان ” نەخشێنراوێکی جنسیە لەسەر کاغەزی پاپیرۆس ” پاپیرۆس : جۆرە کاغەزێکە کە میصرییە کۆنەکان دروستیان کردووەو بەکارییان ھێناوە .” مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1292 – 1075ی پێش زاین . یۆنانیە کۆنەکانیش زۆرتر وێنەی جنسیان لەسەر سیرامێک کیشاوە و چەندەھا پەیکەری ڕوتیان دروست کردووە ھونەری یۆنانی بڕێکی زۆر لە چالاکی ڕەگەزێتی تیایا بوو و ئێستاش چەندین پاشماوەی ئەو بوارە ماوە ، بەڵام ناتوانرێت ھەموویان بخرێتە ناو بازنەی پۆرنۆگرافی.

ڤینۆس ویڵندۆرف

وە یەکێکی تر شارستانیەتەکان بریتیە ڕۆمانەکان نمونەشیان گەلی ” پۆمپایە – pompeii ” پاشماوەی ئەم گەلە تا ئێستاش ماوە کە چەندەھا وێنە و پەیکەر و ھەڵکۆڵراوی تێدایە دەربارەی پۆرن ، سەدەکانی 6 و 7 ی پێش زاین بە سەرەتای دامەزراندنی ئەم شارستانیەتە دادەنرێت و زۆر کاریان کردووە لە بواری پۆرنۆگرافیدا چەندین کاری تری بەد ڕەوشتی ، بە پێی مێژووی گێڕدراوە ئەم گەلە لە ساڵی 79 ی زاینی بەھۆی بورکانێکەوە لە ناوچون و کەوتونەتە ژێر خۆڵ و بەردی بورکانەکە … گەلی مۆتشی لە پیرۆ ، ئەمانیش گەلێکی تری کۆنن کە بە شێوەیەکی ئاشکرا وێنە و داتاشرا و ھەڵکۆڵراویان ئەنجام داوە لە بواری جنسدا ، نزیک بە 500 کاری وێنە و دروست کردنی جنسیان دۆزراوەتەوە ، کە لە زۆربەیاندا جنسی کۆمیان ئەنجام داوە ، لەگەڵ چەندین جۆری تری وێنە و پاشماوەی دۆزراوە … گەلانی ڕۆژ ھەڵاتیش نەریتێکی درێژخایەنیان ھەیە لەم بابەتەدا گەلانی یابان و چین و ھند و وڵاتی فارس وە گەلەکانی تریش کە وینەی جنسیان کێشاوە یاخود پەیکەرییان دروست کردووە . یاخود وێنەی خۆشەویستی نیوان دوو کەسی ڕەگەز جیاواز یاخود ھاورەگەز ..ھتد . یەکێک لە بەڵگە جنسیە کۆنەکان لەم ناوچانە بریتیە لە ” کاماستورا ” کە لەلایەن ڤاتسیایاناوە نوسراوە لە لە چەند سەدەیەکی کەم پێش زاین لە وڵاتی ھندستان … لە یابانیش چەندین وێنەی جنسی دۆزراوەتەوە کە لەسەر تەختە کێشراون کە ناسراوە بە ” شونگا ” کە لە سەدەی سیانزەدا سەری ھەڵداوە ، وە چەندەھا کاری ھونەری تر لەسەر جنس دروست کراوە و وەک ئۆتامارۆ و ھارۆنوبۆ و ..ھتد لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ھەوڵی قەدەغە کردنی ئەم بابەتانە دراون و قەدەغە کراون وە ھونەری شونگا دووبارە لە سەدەی نۆزدەدا سەری ھەڵدایەوە … ھەروەھا لە چینیشدا جنس مەودایەکی فراوانی گرتبویەوە مێژووی پۆرنۆگرافی لە چیندا بە پێی دۆزراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی خێزانی ” یوان 1368 – 1271 ” . ھەروەھا لە ھەردوو وڵاتی چین و یاباندا جنس دەورێکی دیاری ھەبەبووە لە گەشە کردنی چیرۆکدا کە چەندەھا چیرۆکی جنسی نوسراوە … لە ئەوروپادا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا وێنەی جنسی بە شێوەیەکی زۆر بلاو بووەتەوە و کێشراون . پاش داھێنانی چاپەمەنی بواری پۆرنۆگرافی لە ئەوروپادا زۆر بەرەو پێش چوو .
تەکنەلۆجیا ڕێگایەکی نوێ پێش کەش دەکات بۆ نوسینی چیرۆک و بڵاو کردنەوەی ، ھەمیشەش جنس بەشێکی گەورەی داگیر کردووە لەو داھێنانە نوێیانەی ھاتونەتە ئاراوە . وەک ” دامۆن براون ” کە نوسەرێکی بواری پۆرنە دەڵێت : ” کاتێک ئامێرێک دروست دەکەین یان بەرھەم دەھێنین ئەوا یەکەم شت کە ئەنجامی بدەین پێی پاش بە دەست ھێنانی قازانج تییدا بەکارھێنانیەتی لە بواری پۆرندا !. ” .. کاتێک ئامێری چاپەمەنی لە ساڵی 1440 لە ڕۆژ ئاوا لە لایەن زانای ئەڵمانی ” یۆھانس گۆتنبێرگ “ەوە داھێنرا ، ئەوا بە خێرایی پۆرن ماڵیکی بۆ خۆی دۆزییەوە لە بڵاوکراوە چاپکراوەکاندا . لە ساڵی 1524 دا یەکەم کتێبی وروژێنەری پۆرنی بلاو کرایەوە کە لە  16 حاڵەتی جنسی پێک ھاتبوو دواتر پاپا کلیمێنتی حەوتەم ڕایمۆندی نوسەر و وێنەکێشی کتێبەکەی دەستگیر کرد  و خستیە زیندانەوە . دوای ئازاد کردنی ڕایمۆندی وێنە کێشی ئیتاڵی دوبارە کتێبێکی تری دانا لە ساڵی 1527 ئەم جارەیان لەگەڵ وێنەدا چیرۆکی جنسی باس کردبوو دوبارە لەلایەن پاپاوە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو ئەم جاریش کتێبەکەی قەدەغە کرا و ھەموی کۆکرایەوەو لە ناو برا زۆر بە ئەستەم توانراوە چەند بەشێکی کتێبەکە بە دەست بھێنرێتەوە پاش 400 ساڵ . لە ساڵی 1748 دا جۆن کلیلاند ڕۆمانی “Memoirs of a Woman of Pleasure “ی نوسی کە دواتر بە فانی ھێڵ ناسرابوو . بەڵام دەست کەوتنی ئەم کتێبە زۆر ئاسان نەبوو وە پاش بڵاو کردنەوەی ھەر یەک لە جۆن کلیلاندی نوسەر لەگەڵ بڵاوکەرەوەی سەرەکی کتێبەکە دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە ، بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ” بۆستن گلۆب ” ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبانەی زۆرترین دژایەتی کراو و قەدەغە کراوەکان لە مێژوودا . کتێبەکە تا ساڵی 1966 بە نھێنی و شاراوەی مایەوە تا ئەو کاتە دوبارە کتێبەکە کەوتەوە بازاڕ و قەدەغە کردنی نەما.
Memoirs of a Woman of Pleasure
کاتێک لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا ” لە بیستەکانی سەدەی نۆزدەدا ” وێنەی فۆتۆگرافی بەرھەم ھێنرا ئەوا وێنەی ڕوت ” پۆرن ” خواستێکی زۆری لەسەر بوو . وڵاتی فەرەنسا بەھۆی ئەوەی حکومەتەکەی زۆر ڕێگری نە دەکرد لە ئەنجامدانی ئەم کارە ئەوا بە خێرای پاریس بووە بنکەیەکی گەورەی بواری وێنەی پۆرن ، کاتێک لە ساڵی  1848 دا لە پاریس تەنھا 13 ستیۆدیۆی وێنەگرتن ھەبوو بەڵام تا ساڵی   1860ژمارەکە زیادی کرد بۆ 400 ستۆدیۆ ، کە زۆربەیان سودیان لە فرۆشتنی وێنەی ڕوت دەبینی ، وێنەکان زیاتر لە وێستگەی شەمەندەفەر و ڕیگای گەشت کردنەکان و لەسەر شەقامەکان دەفرۆشران ئەمەش وای کرد ببێتە کارێکی نێودەوڵەتی بگوازرێتەوە بۆ ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئەم کارە بە شێوەیەک فراوان بوو کە چەندەھا کەس بونە ساماندار بەسەرییەوە و بووە بازرگانێکی فراوان .
پاش ئەوەی فۆتۆگرافی جێگایەکی فراوانی تەرخان کردبوو بە بواری پۆرن ئەوا لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا گۆڤاری پۆرنی ھاتە ئاراوە بۆ یەکەم جار لە فەرەنسادا سەری ھەڵدا . گۆڤاری جنسیش لە ناو کۆمەڵگادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بویەوە و دواتر گۆڤارەکان جگە لە وێنەی ئافرەتان وێنەی پیاوان و منداڵیان دادەنا و خواستێکی زۆریان لەسەر بوو . . گۆڤاری منداڵان بۆ کاری جنسی لە نێر و مێ وە گۆڤاری ھاوڕەگەز بازی ..ھتد بڵاو دەکرایەوە و بە تەواوی جنس ڕۆشتبووە ناو قوڵای خەڵکەوە بەم شێوەیە گۆڤارەکان تا ئێستاش بەردەوامن لە کارکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی بەد رەوشتی لە جیھاندا کە ئێستا چەندەھا گۆڤاری بە ناوبانگی ئەو بوارە ھەیە.
پاش ماوەیەکی کەم لە داھێنانی وێنەی جوڵاو ، ئەوا پۆرن جێگەی خۆی کردەوە تێیدا ھاوشیوەی داھێنانەکانی تر . یەکەم فیلیمیش لە ساڵی 1896 دا بەرھەم ھێنرا ، ئەم بابەتەش بە بەردەوامی ھات و لەگەڵ گەشە کردنی ئامیر و تەکنەلۆجیاکان ئەوا بەرھەم ھێنانی فیلیمی بەد ڕەوشتی زیاتر پەرەی دەسەند و چەندین کۆمپانی تایبەت بەو بوارە دامەزرا و بازرگانیەکە زۆر فراوان بوو لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتدا حکومەتی وڵاتەکان لە ڕێگەی یاساوە ڕیگریان لێ دەکرد بەڵما دواتر ئازاد کران و ھیچ ئابڵوقەیەک نەما لەسەر دەرھێنەر و بەرھەم ھێنەرانی فیلیم و گۆڤار ..ھتد . بە جۆرێک گەشەی کرد بووەتە یەکێک لە بازرگانیە گەورەکانی جیھان . پاش ئەوەی لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئامێرەکانی  VCR  ھاتنە ئاراوەو توانرا کامێرای پێشکەوتو تر بەرھەم بھێنرێت ئەوا پۆرنۆگرافی زیاتر گەشەی کرد ، سیدی و دیڤیدی ..ھتد بوونە ھۆی ئاسانتر بلاوکردنەوەی فیلیمی ڕوت . کاتێک ھێڵی ئینتەرنێت بە تەواوی خرایە بەر دەست ئەوا پۆرنۆگرافی کەوتە لوتکە بەھۆی ئەوەی دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی فیلیمەکان بڵاو بکرێنەوە . لە ئیستاشدا چەندەھا ئامیری زیرەک و پێشکەوتو ھاتونەتە ئاراوە کە بواری گواستنەوەی فیلم و وێنەی پۆرنیان زۆر ئاسان کردووە . بەم شیوەیە پۆرنۆگرافی دەتوانرێت بوترێت لە شەستەکانەوە تا ئیسات بە سەردەمی بڵاوبونەوەو بە دەست ھێنانی قازانج و گەورەکردنی بازرگانیەکە دادەنرێت .
نھێنی پۆرنۆگرافی :
– ئایا ئەو فیلم و گرتە ڤیدیۆیایەنی بەرھەم دەھێرنێت ڕاستین یاخود کەسەکان بە شێوەیەکی سروشتی ئەنجامی دەدەن و دوچاری ھیچ گرفتێک نەبونەتەوە ؟. کاتێک کەسێک تەماشای ئەم فیلیمانە دەکات وا دەزانێت ئەو کەسانەی لە ناو گرتە ڤیدیۆیەکەدان چێژ لەو ساتانە دەبینن و بە شێوەیەکی سروشتی ئەم کارە دەکەن ! بەڵام بێ ئاگان لەوەی کە ئەمە تەنھا نواندنێکی سینەماییەو دورە لە ڕاستییەوە وە لە پشت کامێراکانەوە چەندەھا نھێنی ھەیە ، لە ناو ژیانی ئەکتەرەکاندا یاخود جۆنیەتی دەرھێنانی فیلیمەکان .
یەکێک لە ئەکتەرەکان باس دەکات و دەڵیت : خەڵکی زۆر ئاگایان لەوە نیە کاتێک فیلیمێکی پۆرن بەرھەم دەھێنرێت چەندێک کات دەخایەنێت بۆ وێنە گرتن وە ئەو شتانەی ناوی کە ئەنجام دەدرێت تەنھا فێڵێکە و نمایش کردنە . من یەکێک بوم لە  40 کچی تر کە ئەوان ھەمیشە بۆ دەرھێنانی تەنھا دیمەنێک نیو کاتژمێر یان زیاتریان پێ دەچوو ، بەڵام من لەگەڵ کۆمەڵەکەدا بوم بۆ ماوەی  5 بۆ  12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ، دەزانم کە نا ڕەحەتترین و قورسترین کار نیە لە جیھاندا . بەڵام بە راستی کارێکی زەحمەتە و ھەموو کەسێک ناتوانێت بەرگە بگرێت لێرەدا وە ئەمە پێویستی بە چالاکیەکی زۆری دەرونی و ئەقڵی و جەستەی ھەیە ، من دەزانم کە زۆر لە کچەکانی تر ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن کە ھەفتانە چوار جار فیلیم تۆمار بکەین و جەستەی خۆمان بخەینە ژێر مەترسییەوە . ئەکتەرێکی پیاو دەڵێت : کارێکی زۆر ئەستەمە بتوانیت ئەندامی نێرینەت بە چالاکی بمێنێتەوە بۆیە زۆر جار ” jizz ” بەکار دەھێنین . ھەموو جارێک نا بەڵام زۆر جار ئەم دەرمانە دەست کردانە بەکار دەھێنین لە دیمەنەکاندا .  ئەکتەرێکی تری کوڕ دەڵێت : بۆ ماوەی دوو ساڵە و ھەتا ئیستا من ئەکتەرێکی پۆرن بوم کە دەورێکی باڵام ھەبوو وە ماوەیەکی زۆر پلەی یەکەمیم وەرگرتبوو لەلایەن یەکێک لە ستۆدیۆکانی بەرھەم ھێنانی پۆرن . دەڵێت : ھەمیشە ڤیدیۆی پۆرن کاتێکی زۆری دەوێت تا تۆماری دەکەین ، وە پێش ئەوەی دەست بکەین بە تۆمارکردنی فیلمەکە ، ئەوا دەبێت چەندین وێنە بگرین  بۆیە ڕاگرتنی ئەندامی نێرینەی بەو شێوەی ئەوان دەیانەوێت کارێکی زۆر قورسە بۆ ماوەیەکی درێژ بەو شێوە ، لەبەر ئەوە ئێمە پێش دەست پێکردن پێویستە حەبی ڤیاگرا و دەرمانی تر بخۆین . زۆر جار لە کاتی تۆمار کردنی ڤیدیۆکاندا دەوەستین بۆ سڕینی ئارەقی جەستەمان یاخود خواردنەوەی خواردنەوەیەک ، بۆیە ئەمەش کاتی زۆرترمان لی دەگرێت وە دەبێت دوبارە حەبی تری ڤیاگرا بەکار بھێنمەوە . یەکێکی تر دەڵێت : ئۆی خوایە !.. بۆن ، بۆن . یەکێک لە کارە سەرەتاییەکانم کە دەستم کرد بە کارکردن لەگەڵ گروپی پۆرندا ” وەکو ئەکتەرێک نەبوو ” بەڵکو کاری من ڕێک خستنەوەی شتەکانی چوار دەوری سەکۆی تۆمار کردنەکە بوو ، زۆربەی خەڵکی ئاگاین لەو بۆنە پیسە نیە کە لەوێدا ھەیە ، بۆنێکی زۆر ناخۆش لە کاتی تۆمارکردنی دیمەنی جسنیدا ھەیە بۆنی میز و بۆنی عارەق و ..ھتد.  
وەک ” ئۆلیڤ کە یەکێکە لە ئەکتەرەکانی بواری پۆرن و خەڵکی وڵاتی فەرەنسایە و بە ڕەگەز مەغریبیە ” دەڵێت :  گەورەترین لە دەست دان لە دەستدانی ھەستی جنسییە و لە دەستدانی چێژ بینینە لە کرداری جوت بوون ، وە دەڵێت کە ئەکتەری ئافرەتی بواری پۆرن وەک ئامێرێک یاخود بوکە شوشەیەکی لێ دێت وە ھەستی ڕاستەقیەنی جنسی لە دەست دەدات ، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ خۆشەویسترین کەسیشیدا کاری جنسی بکات !.  جانیس گریڤیسی ئەکتەری بواری پۆرن ، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ناو جیھانی پۆرنیشدا جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە نێوان ڕەش پێست و سپی پێستەکاندا ، وە دەڵیت ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ کجە سپی پێستەکاندا دەکرێت زۆر جیاوازتر و باشترە وەک لەوەی لەگەڵ ڕەش پێستەکاندا دەکرێت ، وە دەڵێت ئەو کچە سپی پێستەکانی موجەیەکی بەرزییان ھەیە لە چاو ئەوانھی تردا لە کاتێکدا کچە ئاسیاییەکان موچەیەکی زۆر کەمیان ھەیە لە چاو ئەواندا وە دەڵیت کە کچە عەرەبکانیش موچەیەکی بەرزتریان ھەیە لە کجانی تری ئاسیایی . لە کۆتایشدا دەڵیت لە نیوا جیھانی پۆرندا دەمارگیر و ڕەگەز پەرستییەکی زۆر ھەیە .
شیلی لۆبن کە ئافرەتێکی ئەکتەری بواری پۆرنە دەڵێت : لە تەمەنی 9 ساڵیدا لەلایەن خوشکێکم و کوڕیکەوە دەست درێژی کرایە سەرم بەو شێوە حەزم بۆ جنس دروست بوو ھەمیشە حەزم دەکرد جنس بکەم لەگەڵ کەسێکدا تا ئەوەی گەورە بوم و دایمە سێری فلیمی پۆرنم دەکرد تا ئەو کاتەی باوکم کردمیە دەرەوە لە ماڵەوەو خۆم لە سان فێرناندۆ بینیەوە . ئیتر بەو شێوەیە کەوتمە ناو جیھانی پۆرنەوە . شێلی دەڵێت یەکێک لە درۆکانی بەرھەم ھێنەرەکانی بواری پۆرن ئەوەیە کە پارێزراو دەبین لە توش بونی بە نەخۆشیە گواستراوەکان . وە دەڵێت لە کاتی بەرھەم ھێنانی فیلیمەکاندا ڕیگە نەدراوە بە بەکار ھێنانی کۆندۆم ئەگەر ھەر کەسێک بیەوێت کۆندۆم بەکار بھێنێت ئەوا ناھێڵرێت و دەبێت واز بھێنێت . ھەروەھا دەڵیت من ناتوانم پێت بڵێم چەند کەس ئەنجامی تاقیکردنەوەی تەندروستیان گۆڕاوە ، ساڵی ڕابردوو ” ئەم جاوپێکەوتنە ساڵی  2015 ئەنجام دراوە ، واتە ئەنجامەکە ھی ساڵی  2014 یە . ” تەنھا لە گروپێکی بچوکدا چوار حاڵەتی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری ھەبوو ، ئێمە دەزانین زۆربەی زۆری ئەکتەرەکانی بواری پۆرن توشی یەکیک لە نەخۆشیە راگوێزراوە سێکسییەکان بون ، کە بە ڕێژەی  %66 بۆ %99 دادەنرێت . وە لە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرکەوتووە ھەزاران ھەزار کەسی ناو پۆرن توشی نەخۆشییەکانی کلامێدیا و سوزەنەک بون . زۆربەی گروپەکانی پۆرن لە کالیفۆرنیا توشی نەخۆشیە گواستراوەکانی سێکس بون ، بۆیە ئەوانەی خەریکی بازرگانین بە جنسەوە بەشدارن لە گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسییەکان . زۆربەی ئەکتەرەکانی بواری پۆرن ئالودەبوی ماددە بی ھۆشکەرەکان و کحولییەکانن ، من باسی زۆرینە دەکەم نەک ھەموویان . وە زۆربەیان توشی خەمۆکی دلە راوکێی و چەندین حاڵەتی تری دەرونی بون . شێلی دەڵێت : لە ناو کاری پۆرندا زۆرجار بەڵێنی درۆمان دەدەنێ ، بەھۆی ئەوەی زۆربەی دیمەنەکان لە ڤێلا و ئوتێل و ئەو جۆرە شوێنانە کە دەستی حکومەت دورە لێیەوە بۆیە وە زۆرجار ناچارمان دەکەن کە دەبێت دیمەنێک ئەنجام بدەین کە ئێمە ڕازی نین بە ئەنجامدانی لە بەرانبەردا ئەوان ھەڕەشەمان لی دەکەن . شێلی لۆبن پاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە پۆرندا لە کۆتایدا توانی سەرکەوتو بێت لە واز ھێنان دور کەوتنەوە لەو جیھانە .
بەرھەم ھێنانی پۆرن لە جیھاندا و تێچووی و قازانجی :


گەورەترین وڵات لە ڕوی بەرھەم ھێنانی پۆرن ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە ، کە ساڵانە زیاد لە 12ملیار 
دۆلار لەو بوارەدا بەکار دەخرێت ، گەورەترین ناوچەی بەرھەم ھێنانی پۆرن لە جیھاندا دەکەوێتە ئەمریکا لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس ئەویش ناوچەیەکە بە ناوی ” دۆڵی سان فیرناندۆ ” . لێرەدا زۆرترین فیلیمی پۆرن بەرھەم دەھێرێت کە سێ لەسەر چواری ھەموو فیلیمەکانی جیھانە . زۆربەی ئەو ئەکتەرانەی لە بواری پۆرندا کار دەکەن بۆ بە دەست ھێنانی بڕە پارەیەکی زۆر ڕویان کردووەتە ئەو بوارە . ساڵانە لە جیھاندا لە ڕێگەی کۆمپانیا زۆرەکانی بواری بەرھەم ھێنانی پۆرن بە ملیارات دۆلار سەرف دەکرێت لەو بوارەدا کە لە بەرانبەریشدا زۆر زیاتر بە دەست دەھێنرێتەوە و قازانج دەکەن  . ئەکتەرەکانی بواری پۆرن بە پێی چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکەیان بەباشی یاخود خراپی لە بەرنابەردا پارە وەردەگرن . ئەکتەرەکان لە نێوان ئافرەت و پیاودا بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ” 800 – 1000 ” دۆلار وەر دەگرن تەنھا بۆ فیلیمێکی ئاسایی ، ئەمەش زیاتر دەکەوێت سەر بودجەی کۆمپانیای بەرھەم ھێنەرەکە ، ئەو ئەکتەرانەی کە ئاستاین بەرزە و لە پلەکانی یەکەمەن دەگونجێت بڕی ” 1500 – 2000 ” دۆلار وەر بگرێت ، وە ستیڤن ھیرش کە خاوەنی یەکێک لە ستۆدیۆ گەورەکانی بواری بەرھەم ھێنانی پۆرنە دەڵێت  ئەوانی کە سەرەتای کارییانە و بە شێوەیەکی خراپ کار دەکەن ئەوا لە ھەمان کاتدا بڕی  300دۆلار وەر دەگرن بۆ یەک بەرھەم . وە ھەندێ لە ئەکتەرەکان زۆر زیاتر وەر دەگرن و کرێکەیان دەگاتە 2500 دۆلار ، جگە لەم بابەتە ئەوا بۆ  بەشداری کردن لە کاری سەما کردن و خۆ نمایش کردن لە یانە شەوانەیەکاندا ھەندێ لە ئەکتەرەکان دەڵین دەتوانین بڕی 7000 بۆ  10000دۆلار بە دەست بھێنین تەنھا لە ماوەی دوو ڕۆژدا . بە شێوەیکی گشتی نرخی ئەکتەر و ئەندامەکانی تر دەکەوێتە سەر بودجەی ئەو ستۆدیۆی کە بەرھەم ھێنەری فیلیمەکەیە وە بڕە پارەی کەسەکان لە نێوان 250 دۆلار بۆ  3000 دۆلار دەبێت بۆ ڕۆژێک کارکردن ، ئەکتەرەکان بۆ نواندنی ھەر شێوازێکی نوێی جنسی ئەوا پارەی زیاتر وەر دەگرن . وە ھەر فیلیمێکی جنسی لە نیوان 4 بۆ 8 ڕۆژ دەخایەنێت بۆ بەرھەم ‌ھێنانی.

کرێی کەسەکان کە بەشدارن لە فیلیمێکدا بە کارە جیاوازەکانیانەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
Talent      Salary
Female performer, man/woman scene    $300-$1,500
Female performer, all-woman scene    $700-$1,200
Male Performer    $500-$1,500
Director    $1,000-$3,000
Cameraperson    $500-$700
Sound Technician    $300-$400
Production Assistant    $100-$250
Writers    $250-$400
Still photographers    $500
Makeup artists    $500
– پیشە سازی جنس لە جیھاندا ساڵانە بە ملیاران دۆلار بازرگانی پێوە دەکرێت . لەمەشدا پشکی گەورە بەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووە ، کە بەشێکە لە ئابورییە نھێنیەکانی ئەو وڵاتە.
– Adult Videos $20.0 billion
– Escort Services $11.0 billion
– Magazines $7.5 billion
– Sex Clubs $5.0 billion
– Phone Sex $4.5 billion
– Cable & Pay Per View $2.5 billion
– Internet $2.5 billion
– CD-ROM $1.5 billion
– Novelties $1.0 billion
– Other $1.5 billion
داھاتی پۆرنۆگرافی زۆر زیاترە لە داھاتی ھەر یەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی سەبەتە و بەیسبۆڵ پێکەوە ، وە داھاتی پۆرنۆگرافی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاترە لە داھاتی ھەر یەکە لە ”  ABC ، CBS ،” NBC  پێکەوە.
پیشەسازی پۆرن :
– لە %12ی وێبسایتەکان بریتیە لە وێبسایتی پۆرن . کە بە  42 ملیۆن دانە دادەنرێت ، لەگەڵ زیاد لە 372 پەڕەی پۆرنیدا.
– ڕۆژانە 62 ملیۆن گەڕان ئەنجام دەدرێت بۆ پۆرن ، کە لە  %25 ی ھەموو گەڕانەکان لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.
– ڕۆژانە زیاد لە 2.5 ملیار نامەی ئەلیکترۆنی پۆرنی دەگوازرێتەوە.
– مانگانە 1.5ملیار دابەزاندن ” داونڵۆد ” ی پۆرن ئەنجام دەدرێت ، ئەمەش دەکاتە %35ی ھەموو دابەزاندنەکان.
– لە ھەر چرکەیەکدا  28256کەس تەماشای پۆرن دەکەن.
– لە ھەر چرکەیەکدا  372 کەس لە بزوێنەری گەڕانی ئینتەرنێتدا وشەی adult دەنوسێت.
– لە ھەر چرکەیەکدا 3070 دۆلار خەرج دەکرێت لە پۆرنۆگرافیدا لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت.
– لە %80ی پیاوان بە شێوەیەکی گشتی و زیاد لە نیوەی ئافرەتانی جیھان مانگی جارێک سەیری ڤیدیۆی پۆرن دەکەن.
– ڕۆژانە 116000 جار گەڕان ئەنجام دەدرێت بۆ سێکسی مندالان.
– لە ھەر 5 مۆبایلێکی زیرەک یەکێکیان تەماشای پۆرنی پێ کراوە.
– لە ھەر سێ کەسێک کە سەردانی پیگە پۆرنیەکانیان کردووە ئەوا یەکێکیان ئافرەتە.
– بە پێی ئامارێکی ساڵی 2010 لە %28 ی ھەموو کۆمپیتەرەکانی جیھان بەکار ھێنراون بۆ چونە ناو پێگە پۆرنیەکانەوە.
– %78 ی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی تەماشای پۆرنیان کردووە ، ئەگەر تەنھا بۆ جارێکیش بوبێت ..( یەکێک لە مامۆستاکانی زانکۆی مۆنتریاڵ ھەستا بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک بۆ دۆزینەوەی پیاوێک لەو شارەدا کە تەماشای پۆرنی نەکردبێت ، پاش چەند ھەفتەیەک نەیتوانی کەسێک بدۆزێتەوەو لێکۆڵینەوەکەی وەستاند ).
– لە ساڵی  1988 دا  1300فیلیمی پۆرن بەرھەم ھێراوە .
– لە ساڵی 2000 دا 11500 فیلیم بەرھەم ھێنراوە .
– لە ساڵی  2014 دا زیاد لە  13000 فیلیمی پۆرنی بەرھەم ھێنراوە ، کە قازانجەکەیان بە  13 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت .
– بزوێنەری گۆگڵ لە پلەی یەکەمدا دێت بۆ گەڕان تێیدا بۆ پۆرن بە ڕێژەی لە %83 ، پاش ئەو یاھوو و یاندێکس ..ھتد .
– ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی بەرھەم ھێنەرانی پۆرندایە ، پاش ئەو بەریتانیا و ئەڵمانیا و بەڕازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و یابان و کەنەدا و ھندستان و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ھۆڵەنداو تورکیا و پۆڵەندا و ئوستورالیا دێت .
– ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی 244ملیۆن پەڕەی پۆرنیە لەسەر ئینتەرنێت ، پاشان ئەڵمانیا خاوەنی  10 ملیۆن پەڕەیە و دواتر بەریتانیا  8.5 ملیۆن پەڕەو پاشان ئوسترالیا 5.5 ملیۆن پەڕە ..ھتد .
– تێکڕای تەمەنی دیاریکراو بۆ بینینی یەکەم گرتەی پۆرنی تەمەنی 11 ساڵییە .
– زیاد لە  100000 وێبسایتی تایبەت بە پۆرنۆگرافی منداڵ ھەیە .
– بە پێی ھەندێ سەرچاوە داھاتی پۆرنۆگرافی لە ساڵی 2006 دا 97 ملیار دۆلار بووە کە پشکی شێر بەر وڵاتی چین کەوتووە .
– ھیو ھێفنەر ، دامەزرێنەری گۆڤاری پلای بۆی ، بووە ھۆی گۆڕانێکی گەورە لە جیھانی پۆرنیدا لە جیھاندا و بە تایبەت لە ویلاییەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
پۆرن بەشێکە لە ئابورییە نھێنییەکەی ئەمریکا و داھاتێکی باش بۆ ئەو وڵاتە و بەرھەم ھێەرانی بە دەست دەھێنیت .
– ھەفتانە نزیکەی  20000 وێنەی پۆرنی منداڵان بڵاو دەکرێتەوە .
– تەنھا لە ساڵی  2005دا بازرگانی پۆرنی منداڵان  3ملیار دۆلار بووە .
– ژمارەی ئەو یانانەی کە کە ئافرەتی روتی لێیە بۆ کاری جنسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاترە لە یانەکانی ھەر وڵاتێکی تری جیھان .
– ئەو ئافرەتانەی لە یانەکانا کار دەکەن  %100 دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەریان ، وە ڕێژەی لە %51 ین ھەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە .
– ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لەم سەردەمەدا و لە دەیەیەدا کار دەکەن لە بواری پۆرندا زیاترە لە ھەر سەردەمێکی تر .
– ئەستەمە بتوانرێت داتایەکی وردی ئەو روداوانە بە دەس بھێنرێت کە لەو کارەدا ڕو دەدەن . بۆیە ناتوانرێت ژمارەی تەواوی قوربانیانی ئافرەت و پیاو لە کارەدا بزانرێت . ئەو لیکۆڵینەوانەی ئەنجام دراوە لەو بوارەدا ئەم زانیارییانەی  دەرخستووە :
• %66 بۆ  %90ی ئەو ئافرەتانەی لەو بوارەدا کار دەکەن بە منداڵی دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەرییان .
• لە چاو ڕێژەی گشتی دانیشتوانی جیھاندا ئەو ئافرەتانەی لەو بوارەدا کار دەکەن زیاتر توشی ( ئازاردان ، توندوتیژی و لیدان ، نەخۆشیە گواستراوەکانی سێکس ، توندوتیژی خێزانی ، خەمۆکی ) دەبن .
• لەم کارەدا ئافرەتان توشی ژمارەیەکی زۆر لە کێشەی دەرونی و جەستەی دەبنەوە .
– لە ئێستادا زیاد لە 10 ملیۆن منداڵ لە بواری پۆرندا کار دەکەن .
– لە %88 ی فیلیمە بەد ڕەوشتیەکان توندوتیژی جەستەییە بەرانبەر بە ئافرەت ، وە لە %44 یشیان توندوتیژی قسەیە بەرانبەر بە ئافرەت .
– تەماشا کردنی پۆرن بە پێی تەمەنەکان :
* 18- 24    13.61%
* 25- 34    19.90%
* 35- 44    25.50%
* 45- 54    20.67%
* 55+        20.32%
* زۆر جار ئەم پرسیارە دەبیستین لە لایەن بەرھەم ھێنەران و لایەنگرانی پۆرنۆگرافی دەکرێت بەرانبەر ئەو کەسانەی کە دژی پۆرنۆگرافی دەوەستننەوە ئەویش ئەم پرسیارەیە : ” ئەگەر پۆرن کارێکی خراپ و زیان بەخشە بەو شیوەیەی ئێوە باسی دەکەن . ئەی بۆچی ھەتا ئێستا خەڵکانێکی زۆر زۆر لەو بوارەدا کار دەکەن ؟! “.بێ گومان وەڵام گەلێکیش ھەن بۆ ئەم پرسیارە “زۆربەی ئەو ئافرەتانە پێویستیان بە پارە ھەیە کە ڕویان کردووەتە ئەو کارە ! . وە زۆرێکیش ئەگەر زۆرینەشیان نەبێت ڕوبەڕوی دەست درێژی سێکسی بونەتەوە ، وە ھەندێکیشیان بەھۆی نەبونی جێگا و دەرکردنیان لە ماڵەوە توشی ئەو کارە بون ، وە ھەندێ لایەن و کۆمپانیای پۆرنی ھەتا ئێستا خەریکی ھەڵ خەڵەتاندنی خەڵکین بەوەی کە کاری پۆرنی بازرگانییەکەی دڵڕفێن و جنسییە . لەوانەش پلای بۆی کە بەشداریییەکی زۆری کردووە بۆ زیاد کردنی ئەکتەری بواری پۆرن …ھتد .. شێڵی لوبن .”
ئامار و داتای ھەندێ وێبسایت :
– پۆرن ھیوب :
• تەنھا لە ساڵی 2015 دا 87849731608 ڤیدیۆ بینراوە لەم وێبسیاتەدا . ئەم ڕێژەیەش دەکاتە 12 ڤیدیۆ بۆ ھەر تاکە کەسێکی سەر گۆی زەوی .
• لە ساڵی 2015 دا  21.2 ملیار جار خەڵکی سەردانی ئەو وێبسیاتەیان کردووە . بۆ ھەر چرکەیەک  6.7 ھەزار کەس دەکات.
• زۆرترین تەماشاکەری ئەم وێبسایتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاشان بەرتانیا و کەنەدا و ئیرلەندا و نیوزلەندا و نەرویج ..ھتد بووە .
– براززەر :
• ڕۆژانە زیاد لە  100000کەس سەردانی ئەم ویبسايتە دەکەن .
• ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی تەماشا کەرانی ئەم وێبسایتەدایە
به‌سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ .. له‌مالپه‌ری جیهانی فه‌لسه‌فه‌
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە