ویندۆز چیه‌ ؟ what windows ?

ویندۆز چیه‌ ؟


ویندۆز بریتیە لە چەند سیستەمێکی ئیش پێکردن و پرۆگرامکردن کە مایکرۆسۆفت بەرھەمی دێنێت. یەکەم ناسینی مایکرۆسۆفت بە ئەندامان سیستەمەکەی ناو نا Windows لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٥ وەک زیادکاریەک بۆ MS-DOS وەک وەڵامێک بەو گرنگیەی کە درا بە (GUI) ، مایکرۆسۆفت وای لێھات کە دەسی گرت بەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی لە جیھاندا وە تووانی بەسەر (ماک)ـدا تێپەڕ بێت،کە پێشتر بڵاو کرا بۆوە.نوێترین وەشانی بریتیە لە ویندۆز ١٠ وە نوێترین سێرڤەری بریتیە لە Windows phone 8.
==================================
مێژووی ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلولی ساڵی ١٩٨١ کاتێک کە پرۆژەکە ناو نرا بە "ڕووکاری بەڕێوەبردن"دەستی پێکرد، لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٣ (دووای lApple Lisa ، پێش ماکنتۆش) لە ژێر ناوی "ویندۆز" ، ویندۆز تا ساڵی ١٩٨٥ بڵاو نەکرایەوە ، بەرنامەکانی بریتی بوون لە ژمێرەر ،ڕۆژمێر ،Cardfile ،Notepad، Paint،Terminal،Reversi،Control panel ،نووسین ، ویندۆزی ١.٠ ڕێگە بە چەند پەنجەرەیەک نادات .ئەم تایبەتمەندیەی بە ھۆی Apple computerـەوە وەرگرت.

ویندۆز ٢.٠ لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵێ باشکردنی تیا بوو لە ڕووکاری بەکارھێنەر و بەڕێوەبردنی بیرگە.ویندۆزی ٢.٠ ڕێگەی بە پەنجەرەکان دەدا تێکەڵ بکرێن لەگەڵ یەکتردا ، وە بە شێوەیەکی پێشکەوتو تر پیشان درا ، کورتکراوەی تەختەکیلی بۆ زیاد کرا.

ویندۆز ٢.١ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوکرانەوە : Windows/٣٨٦ کە I٣٨٦بەکاردەبات وە جۆری Virtual_٨٠٨٦_mode ، لەبەر کارە زۆرەکانی داوانامەکانی DOS کە بە جێی دێنن. وە بیرگە دابەش کراوە بۆ چەند پەڕەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بیرگەیەی کە ڕێپێدراوە کاری پێبکرێت. دووەمیان Windows/٢٨٦کە ئەمیش لەسەر Virtual_٨٠٨٦_mode کاردەکات، وە دەتوانرێت سود لە ناوچەی بیرگە وەربگیرێت. وەشانە کۆنەکان تری ویندۆز تەنھا سیستەمەکە چەند ڕوویەکی جێ بەجێکار بوو بۆ بەکارھێنەر (سادە بوون)،وە زۆری لەبەر ئەوەی لە بەشی سەرەوەی MS-DOS کاریان دەکرد و بەکاردەھێنران وەک خزمەت گوزاری بۆ پەڕگەی سیستەمەکە. وەشانی ٣.٠ی ١٩٩٠ و وەشانی ٣.١ی ١٩٩٢ بریتی بوو لە باشتر کردنی دیزاین ، ئەویش بە ھۆی virtual memoryــیەوە وە ھەروەھا توانای بارکردنی Virtual Devices virtual device driver کەی ڕێگە دەدات بە پێشاندانی ئامێرە دڵخوازەکان لە نێوان پەنجەرەکاندا ،ئەم ویندۆزەش I٣٨٦ــی بەکار دەبرد کە ئەمە وای کرد چەند مێگابایتێک زیاتر بەدەست بێنن و لابردنی پابەندبوون بە بەشداری کردن لە Virtual Devices ، وە ئەم وەشانە دەیتوانی بگاتە زانیاریەکان بێ چوون بۆ DOS بە ھۆی بەکارھێنانی ٣٢bitبۆ گەیشتن بە پەڕگەکان. ویندۆز وەشانی ٩٥ لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە ، وە ڕوویەکی نوێ لە خۆی دەگرێت . وە پشگیری ناوی درێژ دەکات کە دەگاتە ٢٥٠ پیت وە ھەروەھا تووانای ئاشکرا کردن و وە بەستنەوەی ئامێر و کارپێکردنی . وە لە بنەڕەت ناتوانێت داوانامەکانی ٣٢ بت کار پێبکات. وە چەند تایبەتمەندیەکی زۆر لە ڕووی تەکنۆلۆجیەوە کە ئەمە زیاتر جێگیری کرد وەک لە ویندۆز ٣.١ .

وەشانی داھاتووی بریتی بوو لە ویندۆز ٩٨ کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کرایەوە ، وە چاپی دووەمی ٩٨ لە ساڵی ٩٩ بڵاو کردەوە .

دووای ویندۆز ٩٨ ویندۆزی Me) Me وەرگیراوە لە Me standing for Millennium Edition )بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە ، کە ئەمەش بنچینەکانی ویندۆزی ٩٨ پڕدەکاتەوە ، وە ھەروەھا تووانی ھەڵبژاردنی "boot in DOS mode" لا بەرێت وە ھەروەھا تایبەتمەندیەکی تری زیاد کرد کە ئەویش بریتی بوو لە گێڕانەوەی سیستەم کە ئەمیش یارمەتی بەکارھێنەر دەدات کاتێک زانیاری لە دەس بچیت ئەم کردارە بۆی دەگەڕێنێتەوە ھی چەند ڕۆژی پێشوو.

دووای ئەمانیش وەشانەکانی
----------------------------

ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن[

ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن ، ئەم پڕۆگرامانە بەشێوەی خۆکار مایکڕۆسۆفت دای ناون ئەمانەن:
  • میدیا پلەیە
  • ئینتەرنێت ئیکسپلوەر (internet Exploar)
  • نۆت پاد (Note pad)
  • مۆیڤ مەیکەر (بۆ کاری مۆنتاژ)
  • ژمێریار (Carculator)
  • دەنگ تۆمارکەر (Sound Recorder)
  • چەندەھا پڕۆگرامی جۆراوجۆر بۆ کاری جیاواز ...

============================================

پارێزەری ویندۆز

لە ٦ی ١ی ٢٠٠٥ دا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانێکی بێتای بڵاو کردەوە لە Microsoft AntiSpyware . لە ١٤ی ٢ی ٢٠٠٦ Microsoft AntiSpyware بوو بە Windows Defender واتە (بەرگریکاری ویندۆز) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بێتای دووھەم . Windows Defender بریتیە لە بەرنامەیەک کە دروست کراوە بۆ دژی سیخوڕی وە ھەروەھا لابردنی داوانامەی نەویستراو ، بەکارھێنەرانی xp و Windows Server ٢٠٠٣ کە وەشانی چالاک کراویان ھەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم بەرنامەیە دابگرن لە ماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت ، ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە 
ویندۆز ٧ لەگەڵ ڤیستا .
=======================================================

ویندۆز٨ دواین وەشان

دواین وەشانی لەساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی فێبرێوەری ساڵی ٢٠١٢ لە کۆنگرەی مایکڕٶسۆفت ڕاگەیانرا ، وا بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەر بکەوێتە بەردەستی بەکارھێنەرانی ئەم وەشانەش بەنێوی ویندۆز ٨ دەبێت ، کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لەم وەشانەدا چەند زمانێکی نوێی بۆی زۆر کرد یەکێ لەوانە زمانی کوردی یە ، وە چاوەڕوان دەکرێ لەم ویندۆزەدا بەکارھێنەران پێویستیان بە دژە ڤایرۆس نەبێت بەڵام ئەوەی دوایی پشت ڕاست نەکراوەتەوە وە مایکڕۆسۆفت ڕاشی گەیاند کە ھەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی کە وەشانی ٧ یان لەسەر بووە دەتوانرێ وەشانی ٨ یشی لەسەر دابمەزرێت
=======================================================

سەرچاوە

  • تەواوی زاراوکانی ماک بۆ ویندۆز سوود لە پەرتووکی (Mac Basics (Super Guide وەرگیراوە کە لەنووسینی خاتوو (Serenity Caldwell) کە لە ئەپڵیکەیشنی iBook بەدەست دەکەوێت بۆ کڕینی یان خوێندنەوەی بەشێکی 
  • (Sample ) . (کە بۆ ئای ئۆ ئێس و ماک دەگوونجێت)
  • ____________________________________________________
  • (به‌ڕێزیشتان ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترتان هه‌یه‌ ئه‌توانن بۆمان بنێرن )
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە